Home / ئسپانيا / وێنە/ كلاوديۆ براڤۆ گەيشتە مانچستەر بۆ تەواو كردنى رێوشوێنى مۆركردنى گرێبەستەكەى لەگەڵ ستيزن.
كلاوديۆ براڤۆ

وێنە/ كلاوديۆ براڤۆ گەيشتە مانچستەر بۆ تەواو كردنى رێوشوێنى مۆركردنى گرێبەستەكەى لەگەڵ ستيزن.

گۆڵپارێزى شيلى و يانەى بارشەلۆنەى ئسپانى كلاوديۆ براڤۆ ئەمرۆ سێ شەمە بەمەبەستى ئەنجامدانى پشكنينى پزيشكى و تەواو كردنى رێوشوێنى گرێبەستەكەى گەيشتە شارى مانچستەر و لە چەند كاتژمێرى داهاتوودا بەفەرمى لەلايەن يانەى مانسيتيەوە بەفەرمى بە دەزگاكانى راگەياندن دەناسێنرێت.

لە تويتێكدا لە تۆرى كۆمەڵايەتى تويتەر هەژمارى فەرمى فرۆكەخانەى مانچستەر بلاويكردەوە كە بەخێرهاتنى كلاوديۆ براڤۆى بەرەگەز شيلى و گۆڵپارێزى يانەى بارشەلۆنەى ئسپانى كردوە و رايگەياندوە “بەخێربێيت بۆ فرۆكەخانەى مانچستەر”.

 

براڤۆ لە مەشق و راهێنانەكانى ئەم دواييەى بارشەلۆنە بەشدار نەبوو ئەمەش بەهۆى سەفەرەكەى بۆ مانچستەر بۆ ئەوەى پشكنينى پزيشكى بۆ ئەنجام بدرێت بەمەبەستى پەيوەنديكردن بە يانەى مانسيتى, كە چاوەرواندەكرێت سبەى چوارشەمە ناوەرۆكى گرێبەستەكەى لەگەڵ ستيزن ئاشكرا بكرێت و لەلايەن يانە نوێيەكەيەوە بە دەزگاكانى راگەياندن و هاندەران بناسێنرێت.

 

وێنەكان:

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*