Home / جيهان / هەوالێكى دڵخۆشكەرە بۆ مەدريديەكان..!!
بەيڵ

هەوالێكى دڵخۆشكەرە بۆ مەدريديەكان..!!

رۆژنامەى ماركاى ئسپانى و نزيك لە يانەى رياڵ مەدريد ئەمرۆ سێشەمە لە هەوالێكيدا ئاشكراى كرد كە يانە مەلەكيەكە لەگەڵ كورە ئاڵتونيەكەى ويڵز و هێرشبەرى يانەكە گەيشتوەتە رێككەوتن بەمەبەستى درێژكردنەوەى گرێبەستەكەى تا ساڵى ٢٠٢١.

 

باسى لەوەشكردوە كە رێككەوتنەكە لە هەوڵ و ماندوو بوونى دەستەى كارگێرى يانەى ريال مەدريد دێت چونكە دەيانويست بە هەرشێوەيەك بوە بەيل لە مەدريد بهێڵنەوە بۆ ئەوەى يانەكە لە كەشێكى گونجاودا بێت بەتايبەتى بۆ پێنج ساڵى داهاتوو, ئەمەش دواى نوێكردنەوەى گرێبەستى ئەستێرەى يەكەمى يانەكە دێت (كريستيانۆ رۆنالدۆ) كەتوانى لەم دواييەدا جامى يۆرۆى ٢٠١٦ى فەرەنسا بۆ هەلبژاردەى ولاتەكەى (پرتوگاڵ) ببات.

نوێكردنەوەى گرێبەستەكەى بەيڵ دواى ئەو ئاستەبەرزەى دێت كە لەگەڵ هەڵبژاردەى ولاتەكەى و يانەكەشى پيشانيدا, هەربۆيە يانەكە ويستى گرێبەستەكەى گۆرانكارى تێدا بكات كە تا ساڵى ٢٠١٩ بوو درێژى بكاتەوە بۆ ساڵى ٢٠٢١.

 

بە نوێكردنەوەى ئەم گرێبەستە كە ناوەرۆكەكەى ئاشكرا نەكراوە, رياڵ مەدريد دڵنيا بوەتەوە لە مانەوەى دوو لە ئەستێرەكانى تا پێنج ساڵى تر.

رۆژنامەى ماركا ئاماژەى بۆ ئەوەشكردوە كە رياڵ مەدريد هەوڵى جدى دەدات بۆ ئەوەى گرێبەستى ياريزانى لاو مارتن ئۆديگار نوێ بكاتەوە, ئەو ياريزانەى كە هەموان چاويان لە سەريەتى و پێيان وايە كە لە داهاتوودا دەبێتە ئەستێرەيەكى درەوشاوە لە يانەكەدا, هەرچەندە دلنيايى لەوە نەدراوە كە ئايا ئەم وەرزە لە پلانەكانى زيزۆ دەبێت, بەلام باس لەوە كراوە كە بە هەمان شێوەى رۆناڵدۆ و بەيڵ گرێبەستەكەى نوێ دەكرێتەوە تا سالى ٢٠٢١.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*