Home / ئسپانيا / بەپەلە, بارشەلۆنە دەستبەردارى ئەستێرەيەكى دەبێت بۆ يانەى سێڵتافيگۆ..!!

بەپەلە, بارشەلۆنە دەستبەردارى ئەستێرەيەكى دەبێت بۆ يانەى سێڵتافيگۆ..!!

رۆژنامەنوسێكى ئسپانيا دوێنێ چوارشەمە وردەكاريەكى كەميان لەسەر مۆركردنى گرێبەستێك لە نێوان يانەى بارشەلۆنە و سێلتا فيگۆ ئاشكرا كرد سەبارەت بە گواستنەوەى مونيرحەداد بە شێوەى خواستن.

 

بە پێى ئەو هەواڵەى بلاو كراوەتەوە يانەى بارشەلۆنە رەزامەندى دەربريوە بۆ ئەوەى مونير روو لە يانەى سێلتا فيگۆ بكات, چاوەروانيش دەكرێت ئەم رێككەوتنە لە چەند كاتژمێرى داهاتوو بە فەرمى بۆ دەزگاكانى راگەياندن ئاشكرا بكرێت.

 

بە پێى هەمان سەرچاوە كە بەشێك لە رۆژنامە وەرزشيەكانى ئسپانيا باسى دەكەن, رۆژنامەنوسێكى نزيك لە يانەى بارشەلۆنە هەواڵى رۆشتنى مونيرى بلاو كردوەتەوە, هەروەها باسى لەوەشكردوە كە بەفەرمى راگەياندنى ئەم بۆندە تەنها لەسەر ئەوە ماوەتەوە كە بارشەلۆنە گرێبەستى (باكو ئەلكاسێر) يەكلاى بكاتەوە, كە لە ئێستادا يانەى ڤالانسيا گەراوەتەوە سەر مێزى گفتوگۆ ئەويش دواى ئەوەى ئەو ياريزانە داوايەكى فەرمى لەسەر رۆشتنى لە يانەكە پێشكەش بە كارگێرى قەلاى شەمشەمەكوێرەكان كردوە.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*