Home / ئسپانيا / هێرشەكانى پيكێ بۆ سەر مەدريد ئەم جارە توند و جياوازە..

هێرشەكانى پيكێ بۆ سەر مەدريد ئەم جارە توند و جياوازە..

بەرگريكارى بەرەگەز ئسپانى و ئەستێرەى يانەى بارشەلۆنە جێرارد پيكێ جارێكى تر هێرشەكانى بۆ سەر يانەى رياڵ مەدريدى ركابەريان دەستپێكردەوە بەڵام ئەم جارە جياواز لە جارەكانى تر و بە شێوەيەكى گاڵتە ئامێز وەڵامى پرسيارێك دەداتەوە, ئەمەش لە كاتێكدايە كە ئەمرۆ تيروپشك بۆ قۆناغى كۆمەڵەكانى خولى يانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا ئەنجام دەدرێت.Ronaldo_Penalty_final_532511

پيكێ وەلامەكانى بەم شێوەيەيە: “كۆمەلەيەكى زۆر ئاسان, سێيەمى خولى ئيتالى لە قۆناغى ١٦, هەشتەمى خولى ئەڵمانى لە چارەكى كۆتايى, چوارەمى خولى ئنگليزى, لە نيوەى كۆتايى, وە هەموو ياريەكانى گەرانەوەش لە نێو ياريگاى خۆماندا!!”

ئەو وەڵامانەى پيكێ لە كاتێكدايە كە يانەى رياڵ مەدريد بەو قۆناغانەدا تێپەريوە, ئەويش دواى ئەوەى كە لە كۆمەڵەكەيدا پاريس سانجێرمان و شاختار دۆنستيك و ماڵمۆ هەبوو, دواتر رۆماى ئيتالى و لە دواى ئەويش فۆڵفسبۆر.

 

دواى هەموو ئەوانەش مێرەنگى توانى لەسەر حسابى ئەتلەتيكۆ مەدريد بە لێدانى پەنارتيات كە (لەياريەكەدا يەكسان بوون بە ئەنجامى ١-١) ببێتە پاڵەوانى چامپيۆنزليگ و نازناوى ژمارە ١١ مسۆگەر بكات.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*