Home / ئەوروپا / ڤيديۆ// گۆڵەكەى ميسى بە جوانترين گۆڵى وەرزى ڕابردووى ئەوروپا دەست نيشان كرا
ميسى

ڤيديۆ// گۆڵەكەى ميسى بە جوانترين گۆڵى وەرزى ڕابردووى ئەوروپا دەست نيشان كرا

Cqs2cZYXEAAtBS6-768x647يەكێتى تۆپى پێى ئەوروپا كە ناسراوە بە يوفا خەڵاتى جوانترين گۆڵى وەرزى ٢٠١٥ _ ٢٠١٦ بەخشيە ليۆ ميسى ئەرجەنتينى و ياريزانى يانەى بەرشەلۆنەى ئيسپانى.يوفا لە ڕاپرسيەكدا كە بۆ دياريكردنى جوانترين گۆڵى وەرزى ڕابردووى كيشوەرى ئەوروپا ئەنجاميدابوو تيايدا گۆڵەكەى ليۆ ميسى ئەرجەنتينى كە لە قۆناغى كۆمەڵەكانى چامپيۆنزليگ بەرامبەر يانەى ڕۆما تۆمارى كرد لە لايەن هاندەرانەوە بە جوانترين گۆڵى وەرزى ڕابردووى كيشوەرى ئەوروپا دەست نيشان كرا.

لە ڕاپرسيەكەى يوفادا ليۆ پێش هەريەك لە ياريزانان ريكاردينۆى پرتوگالى و ستيڤان ليشتشتايگەر و شيردان شاكيرى سويسرى و گۆنزالۆ هيگواينى ئەرجەنتينى كەوت.

 

ڤيديۆى گۆڵەكەى ميسى/

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*