Home / ئەوروپا / فەرمى, چەندين گۆرانكارى لە خولى يانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا لە سەرەتاى ٢٠١٨..

فەرمى, چەندين گۆرانكارى لە خولى يانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا لە سەرەتاى ٢٠١٨..

يەكێـتى تۆپى پێى ئەوروپا لە رێگاى پێگەى فەرمى خۆيەوە لە ئەنتەرنێت راگەياندراوێكى فەرمى بلاو كردەوە كە تێيدا باس لە چەند گۆرانكاريەك لە كێبركێكانى خولى يانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا دەكات لە وەرزەكانى (٢٠١٨-٢٠١٩ و ٢٠١٩-٢٠٢٠ و ٢٠٢٠-٢٠٢١.

وە گەورەترين گۆرانكارى كە لە راگەياندراوەكەدا هاتبێت ئەوەيە كە لە پاڵەوانێتيەكەدا چوار يانە لە چوار خولە گەورەكەى ئەوروپا راستەوخۆ بەشدارى دەكەن, ئەمە لە كاتێكدايە كە پێشتر سێ يانە لە چوارەم بەهێزترين خولى ئەوروپى و چوار يانەش لە سێ خولە بەهێزەكەى پێشەوە, بەشداريان دەكرد.

گرنگترين گۆرانكاريەكان بەم شێوەيەيە:-

١- چوار يانە لە چوار بەهێزترين خولى ئەوروپى راستەوخۆ و بەبێ ئەنجامدانى پالاوتن بەشدارى پاڵەوانێتيەكە دەكەن.

٢- بەشداريكردنى پاڵەوانى خولى ئەوروپى (يۆرۆليگ) راستەوخۆ يان لە رێگاى پاشكۆ لە قۆناغى كۆمەڵەكانى چامپيۆنز ليگ لە وەرزەدا دواتردا.

٣- دان نان بە بەروارى يانەكان لە خولى پالەوانەكانى وە لەم روەشەوە خاڵێكى پێدەدرێت, هەروەها هەڵوەشاندنەوەى رێژەى ٢٠% لە خاڵى يانەكان كە پێشتر بە پێى ريزبەندى ولاتەكانيان پێيان دەدرا.

٤- برى ئەو پارەى لە پاڵەوانێتيەكە دەستدەكەوێت دابەشدەكرێت بە پێى بازاركردن و بەروارى يانەكان و ئاستى يانەكان لە پاڵەوانێتيەكەدا.

 

لە كۆتاييدا يەكێتى تۆپى پێى ئەوروپى دڵنيايى داوە لەوەى كە ئەم گۆرانكاريانە لە كۆتايى ئەم وەرزە جێبەجێدەكرێت.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*