Home / كوردستان / محمد سابير هۆكارى هەڵوەشاندنەوەى بۆندەكەى لەگەڵ يانەى زاخۆ بۆ”كوردسپۆرت”ئاشكرا دەكات

محمد سابير هۆكارى هەڵوەشاندنەوەى بۆندەكەى لەگەڵ يانەى زاخۆ بۆ”كوردسپۆرت”ئاشكرا دەكات

محمد سابيرى ياريزانى هەڵبژاردەى كوردستان و يانەى شێروانە لە چەن ڕۆژى ڕابردوودا بۆ ئەم وەرزەى خولى عێراقى ڕووى لە يانەى زاخۆى بەشدار لەو خولە كرد بەڵام پاش چەند ڕۆژێك ڕاهێنان لەگەڵ ئەو يانەيە ياريزانى ناوبراو بۆندەكەى لەگەڵ ئەو يانەيە هەڵوەشاندەوە.

محمد لە لێدوانێكى تايبەتدا بۆ كورد سپۆرت سەبارەت بە هۆكارى هەڵوەشاندوەى بۆندەكەى وتى ” هەڵوەشاندنەوەى بۆندەكەم لەگەڵ يانەى زاخۆ بە ويستى خۆم بووەو هيچ شتێكى تر نەبووە تەنها ئەوە نەبێ لەو يانەيە ئاسودە نەبووم”

سەبارەت بە داهاتووى خۆى و بەتايبەتى وەرزى نوێى خولى كوردستان بۆ چى يانەيەك يارى دەكات محمد ڕايگەياند ” تائێستا لەگەڵ يانەى شێروانە دانەنيشتوم با لەگەڵ ئەوان گفتوگۆ بكەم پاشان بڕيار لەسەر داهاتووى خۆم دەدەم”

محمد سابيرى ياريزانى هێڵى ناوەڕاستى يانەى شێروانە كە وەرزى ڕابردوو توانى ئاستێكى باش پێشكەش بكات و ئەمەش واى كرد ناوبراو بۆ بەشدارى كردن لە جامى كۆنيفا بانگهێشتى هەڵبژاردەى كوردستان بكرێت.

 

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

هەڵبژاردەی کوردستان بەشداریی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2022 دەکات..

لەبیرمە چەند ساڵێك پێش ئێستا كاتێك یاریی پلەیستەیشنمان دەكرد، هەمیشە خۆمان لە ریزی هەڵبژاردەكانی جیهان ...