Home / جيهان / بەپەلە, تێرى هێنرى فەرەنسى دەبێت بە راهێنەر..!!

بەپەلە, تێرى هێنرى فەرەنسى دەبێت بە راهێنەر..!!

يەكێتى تۆپى پێى بەلجيكى لە رێگاى پەرەى تايبەتى خۆيانەوە لە تويتەر ئاشكرايانكرد كە (تێرى هێنرى) ئەستێرەى فەرەنسى و هێرشبەرى پێشووى يانەكانى ئارسنال و بارشەلۆنە دەبێت بە ياريدەدەرى راهێنەرى ئسپانى رۆبێرتۆ مارتينيزى راهێنەرى ئێستا هەلبژاردەى بەلجيكى.

 

جامى وڵاتانى ئەوروپاى ٢٠١٦ كە لە فەرەنسا بەرێوە چوو دوا هەلى مارك ميلموتس بوو وەك راهێنەرى بەلجيكا دواتر دورخرايەوە و لە جێگاكەيدا رۆبێرتۆ مارتينزى ئسپانى دياريكرا, ئەويش دواى ئەوەى ئەو راهێنەرە نەيتوانى ئەنجامێكى باش بەدەست بهێنێت لەگەل يانەى ئيڤەرتۆن لە وەرزى رابردوو كە ئێستا رۆناڵد كومان جێگاكەى پركردوەتەوە.

لە ئێستادا رۆبێرتۆ مارتينز رازى بوە بەوەى هەلێك بە تێرى هێنرى فەرەنسى ببەخشێت تا ببێت بە ياريدەدەرى لە مەشقدانەوەى هەلبژاردەى بەلجيكيا, ئەمەش دواى ئەوە دێت كە هێنرى لە ديسەمبەرى ٢٠١٤ بە يەكجارى وازى لە ياريكردن هێنا و لەو كاتەوە تا ئێستا وەك شيكەرەوەيەكى وەرزشى كاردەكات.

 

جێى باسە كە تێرى هێنرى ئەكاديمياى ئارسناڵى بەجێهێشت لە پێناو ئەوەى ببێت بە شيكەرەوەى وەرزشى لە كەنالى سكاى سپۆرت.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*