Home / ئنگليز / مۆرينيۆ, شڤانى بۆندى هەيە و لە مانيو دەمێنێتەوە بەڵام ئەستەمە لە پێكهاتەكەم يارى بكات..

مۆرينيۆ, شڤانى بۆندى هەيە و لە مانيو دەمێنێتەوە بەڵام ئەستەمە لە پێكهاتەكەم يارى بكات..

سبه‌ینێ كاژێر ٧:٣٠ ی ئێواره‌ به‌كاتی هه‌رێمی كوردستان مانچێستێر یونایتد ڕوبه‌ڕوی هال سیتی ده‌بێته‌وه‌ هه‌ر بۆیه‌ پاش نیوه‌ڕۆی ئه مڕۆ كاژێر ٣ كۆ گره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی بۆ خۆسێ مۆرینۆی پرتوگالی و ڕاهێنه‌ری ئه‌و یانه‌یه‌ ڕێكخرا.

خۆسێ گۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانێكه‌ی به‌ ئه‌نجامی تیروپشكی یۆرۆلیگ ده‌ستپێكرد و وتی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی فه‌نه‌رباخچه‌و فاینۆرد له‌ ئەستەنبول و ڕۆتردام قورسه‌و ياريەكى بەهێز دەبێت, بەدڵنيايەوە ئەوەش سودی زۆری بۆ ئێمه‌ ده‌بێت, ده‌رباره‌ی يانەى سێیه‌م كه‌ زوریا لوهانسكی ئۆوكرانیه‌ وتی ئه‌بێت ڕاشكاو بم له‌گه‌ڵتان هیچ شتێك ده‌رباره‌ی ئه‌ یانه‌یه‌ و تواناكانی نازانم.

پاشان سپێشه‌ڵ وه‌ن باسی یانه‌كه‌ی خۆی كردو وتی ئێمه‌ به‌ هه‌فته‌یه‌كی زۆر هێمندا تێئه‌په‌ڕین و پێویستمان به‌ هیچ یاریزانێكی نوێ نیه‌ و ٢٣ یاریزانم هه‌یه‌, له‌ئه‌گه‌ری پێكانی هه‌ر یاریزانیكیشم پشت به‌ یاریزانه‌ لاوه‌كانی یانه‌كه‌م ده‌به‌ستم.

ده‌رباره‌ی یاری نه‌كردنی شڤاینی وتی ئه‌و بۆندی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ مانیۆ هه‌ر بۆیه‌ مافی خۆیه‌تی بمێنێته‌وه‌ به‌ڵام زۆر قورسه‌ بتوانێت یاریبكات له‌ پێكهاته‌كه‌م چونكه‌ من پێنج یاریزانم له‌و شوێنه‌ هه‌یه‌.

ڕاهێنه‌ره‌ پرتوگالێكه‌ ئه‌وه‌شی خسته‌ ڕو پێی سه‌یربوه‌ یانه‌ی بایره‌ن میونشن وتویانه‌ شڤاینی ئه‌گه‌ڕێنینه‌وه‌ له‌كاتێكا ڕۆمه‌نیگه‌م نه‌بینی بێته‌ مانچێستێر بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی.

سەبارەت بە خوان ماتاى ئسپانى, جۆزيە وتى ئەو ياريزانە لە شەيتانە سورەكان دەمێنێتەوە بەلام گرەنتى نادەم كە ببێت بە ياريزانى سەرەكى لە ياريەكاندا.

سەبارەت بە ڕاهێنه‌ری يانەى هال ستی وتی: ئه‌زمونێكی باشی هه‌یه‌ و ته‌مه‌نا ئه‌كه‌م له‌و پۆستەيا جێگیر بكرێ به‌ڵام ئه‌وه‌ بێویژدانیه‌ له‌سه‌ر دۆڕاندنێك یان بردنه‌وه‌یه‌ك بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت.

له‌ كۆتایشدا خۆسێ وتی خۆشحاڵم له‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌كی به‌هێزدام له‌ یۆرۆلیگ چونكه‌ هانده‌رانمان چێژ له‌وه‌ ده‌بینن.

جێى ئاماژەيە مانچستەريونايتد بە سەرپەرشتى جۆزيە مۆرينيۆى پرتوگالى هەفتەى يەكەم و دووەمى پريمەرليگى بە سەركەوتن كۆتايى پێهێناوە و خاوەنى شەش خاڵە.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*