Home / ئسپانيا / زيزۆ شەش ياريزانى بۆ بەرامبەر سێلتا فيگۆ دوورخستەوە..
ronldo

زيزۆ شەش ياريزانى بۆ بەرامبەر سێلتا فيگۆ دوورخستەوە..

زينەدين زەيدانى فەرەنسى و راهێنەرى يانەى رياڵ مەدريدى ئسپانى, دوێنێ شەمە لە كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانى كە سەبارەت بە يارى يانەكەيان بەرامبەر سێڵتا فيگۆ رێكخرابوو, ليستى ياريزانە بانگهێشتكراوەكانى رياڵ مەدريدى ئاشكرا كرد, وتيشى كە شەش ياريزان ناتوانن لە دووەم هەفتەى لاليگا بەشدارى بكەن.

زيزۆر وتى: ئەو شەش ياريزانە چواريان كە بريتين لە (رۆناڵدۆ و كۆنترا و ناڤاس و بنزيمە) بەهۆى ئەوەى لەلايەنى جەستەييەوە ئامادەنين بانگهێشتمان نەكردوون, هەروەها ئيسكۆش بەهۆى بوونى پێكانەوە كە لەم دواييە دووچارى بوويەوە ناتوانێت لە ياريەكەدا ئامادە بێت, وە ياريزانى شەشەميش كە ناچۆ فێرناندزە بەهۆى هۆكارى هونەرى بانگهێشتمان نەكردوە.

زەيدان ئاماژەى بۆ ئەوەشكرد كە هەريەكە لە كليپەر پيى و لۆكا مۆدريچ دواى ئەوەى لە يارى هەفتەى يەكەم بەهۆى راگرتنەوە بەشداريان نەكرد ئەمرۆ بە تەواوى ئامادەن و لە پێكهاتەى سەرەكى مەلەكى دەبن.

پێكهاتەى فەرمى رياڵ مەدريد بەم شێوەيەيە:

 

گۆلپارێز: كاسيا, يانز, ئەلێكس.

بەرگرى: كارڤەخال, ڤاران, رامۆس, مارسێلۆ, دانيلۆ, پيپى.

ناوەراست: كرووس, مۆدريچ, جەيمس رۆدريگز, ئەسينسيۆ, كۆڤاسيچ.

هێرشبەر: بەيڵ, مۆراتا, ڤاسكێز, ماريانا.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*