Home / ئنگليز / حەوت یانەگەورەکە بەشداری چامپيۆنس لیگ ناکەن..!!

حەوت یانەگەورەکە بەشداری چامپيۆنس لیگ ناکەن..!!

ئێوارەى رۆژى پێنج شەمەى هەفتەى رابردوو تيروپشك بۆ يەكێك لە گەورەترين پاڵەوانێتيەكانى ئەوروپا ئەنجامدرا كە ٣٢ يانە بەشارن تێيدا, ئەوەى جياواز بوو لە وەرزەكانى ترى چامپيۆنز ئەوە بوو بۆ وەرزى ٢٠١٦-٢٠١٧ حەوت یانەی گەورەی ئەوروپا بەشداری ناکەن.

ئەو حەوت يانە بەهۆى ئەوەى ئاستێكى خراپيان پێشكەش كرد لە وەرزى رابردوو نەيانتوانى خۆيان بگەيەننە ئەو پاڵەوانێتيە, ئەوانیش بريتين لە (مانچستەریونایتد،لیڤەرپول،چڵسی،میلان،ئەنتەرمیلان،ڕۆما،ڤالانسیا).

(مانیونایتد) کەخاوەنی سێ نازناوی چامپێۆنس لیگە بەهۆی ئەوەی وەرزی ڕابردوو لەخولی پریمەرلیگ پلەی پێنجەمى بەدەستهێنا نەگەيشت بە خولى يانە پاڵەوانەكان.

(لیڤرپول) پێنج جارئەم نازناوەی بەدەستهێناوە ئەمەشیان وەرزی ڕابردوو لەپریمەرلیگ پلەی هەشتەمى بەدەسهێنا.

(چڵسی) تەنها يەك جارچامپێۆنس لیگی بەدەستهێناوە ئەمەشیان وەرزی ڕابردو بەهۆى ئەوەى ئاستێكى زۆر خراپى پێشكەش كرد پلەی دەيەمى بەدەستهێنا و نەيتوانى بگات بە چامپيۆنز ليگ.

(میلان) حەوت جارچامپێۆنس لیگی بەدەستهێناوە وەرزی ڕابردوو لەخولی ئیتاڵی بەهۆى ئاستە خراپەكەيەوە پلەی حەوتەمى بەدەستهێنا.

(ئەنتەرمیلان) خاوەنی سێ نازناوی چامپيۆنس لیگە وەرزی ڕابردوو پلەی چوارەمى بەدەستهێنا.

(ڕۆما) لەقۆناغی پاڵاوتن لەیاری چون بەرامبەر(پۆرتۆ) دۆڕا و لە خولەکە دەرکرا.

(ڤالانسا)خاوەن دوو نازناوە وەرزی ڕابردوو لەخولی ئیسپانيا پلەی دوازدەيەمى بەدەستهێنا.

ئەمانەى سەرەوە ئەو حەوت يانە بەهێزە بوون كە بەهۆى ئاستە خراپەكانيان نەيانتوانى خۆيان بگەيەننە خولى يانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا كە دەكرا بەبەشداريكردنيان خولەكە بەهێزتر و خۆشتر ببێت.

ئا: شاخەوان صالەح

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*