Home / جيهان / مۆرينيۆ گەوهەرەكەى مەدريدى دەوێت و رێگرە لە نوێكردنەوەى گرێبەستەكە..

مۆرينيۆ گەوهەرەكەى مەدريدى دەوێت و رێگرە لە نوێكردنەوەى گرێبەستەكە..

رۆژنامەكانى بريتانيا بلاويانكردەوە كە جۆزيە مۆرينيۆى پرتوگالى و راهێنەرى يانەى مانچستەريونايتدى ئنگليزى هەوڵ دەدات رێگرى بكات لە نوێكردنەوەى گرێبەستى گاريس بەيڵى وێڵزى لەگەڵ يانەى رياڵ مەدريد.

 

بەپى هەواڵێك كە لە رۆژنامەى (زە سەن)ى بريتانى ئێوارەى ئەمرۆ يەك شەمە بلاو كرايەوە مۆرينيۆ هەموو توانايەكى خستوەتە گەر بۆ ئەوەى بۆ وەرزى داهاتوو گاريس بەيڵ لە ئۆڵد ترافۆرد بێت.

رۆژنامەكە ئاماژەى بۆ ئەوەشكردوە كە مۆرينيۆ دەيەوێت كاريگەرى لەسەر ئەو ياريزانە دروست بكات لە رێگاى رازيكردنى تا بيهێنێتە ريزى شەيتانە سورەكان و مووچەيەكى گەورەى بۆ دابين بكات.

رۆژنامە بريتانيەكە ئەوەشى ئاشكرا كردوە كە گفتوگۆ كردنى راهێنەرە پرتوگاليەكە لەگەڵ بەيل بۆ ئەوەى ئەو ياريزانە گرێبەستەكەى لەگەل مەدريد نوێ نەكاتەوە كە تا ساڵى ٢٠١٨يە, مۆرينيۆ باش دەزانێت ئەگەر گرێبەستى ئەو ياريزانە لە چەند هەفتەى داهاتوو نوێبكرێتەوە ئەوا مانچستەريونايتد چانسێكى ئەوتۆى لە بەردەست نامێنێت تواناكانى بەيڵ بەدەست بهێنێت ئەمەش بەهۆى ئەو مەرجانەى كە لە گرێبەستەكەى بەيڵ بوونى دەبێت.

 

هەروەها لە بەرامبەريشدا ئەگەر بەيڵ گرێبەستەكەى نوێ نەكاتەوە تا وەرزى داهاتوو ئەوا ئەركى مانيو بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ بەيڵ ئاسان دەبێت چونكە تەنها يەك ساڵى دەمێنێت, وە ئەمەش يانە مەلەكيەكە ناچار دەكات بەو بۆندە رازى بێت كە مانيو پێشكەشى دەكات بۆ دەستبەرداربوونيان لە گەوهەرە وێڵزيەكە.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*