ڤيديۆ/ بارشەلۆنە بە ئەستەم لە داوى ئەتلەتيك بلباو رزگارى بوو..

شەوى رابردوو چەند ياريەكى ترى هەفتەى دووەمى خولى پلە يەكى ئسپانى بەرێوەچوو كە بەهێزترينيان يارى نێوان بارشەلۆنە و ئەتلەتيك بلباو, لە ياريەكەدا بارشەلۆنە بە زەحمەت توانى لە ئەتلەتيك بلباو بباتەوە بە گۆڵێكى بێ بەرامبەر.

ياريەكە لە نێو ياريگاى سان ماميس بە ئامادەبوونى زياتر لە ٤٦ هەزار هاندەر و بە ناوبژيوانى ئەنتۆنيۆ ميگێل ماتيۆ لاهور بەرێوەچوو, يانەى بارشەلۆنە لە خولەكى ٢١ى گێمى يەكەم لە رێگاى (ئيڤان راكيتيچ)ەوە توانى گۆڵێك تۆمار بكات تا كۆتايش ئەنجامى ياريەكە هەر بەم شێوەيە مايەوە.

يانەى بارشەلۆنە ئەمە دووەم بردنەوەى لەسەر يەكى بوو لە وەرزى نوێى لاليگا و توانى كۆى خاڵەكانى بگەيەنێتە شەش خاڵ.

ياريەكانى ترى رۆژى يەك شەمە بەم شێوەيەى خوارەوەبوو:-

لاس پالماس ٥-١ گرانادا

ديپۆرتيڤۆئالاڤيس ٠-٠ سپۆرتينگ خيخۆن

ڤيارياڵ ٠-٠ ئشبيليە

 

ڤيديۆى گۆڵەكەى راكيتيچ بەرامبەر ئەتلەتيك بلباو:

Pin It

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *