Home / ئنگليز / فابريگاس لە دەرەوەى پلانى كۆنتيدايە

فابريگاس لە دەرەوەى پلانى كۆنتيدايە

سەرچاوە ڕۆژنامەوانيەكانى وڵاتى ئينگلتەرا دوێنێ يەك شەممە بڵاويان كردەوە كە سيسك فابريگاسى ئيسپانى لەم وەزرەدا لە دەرەوەى پلانى ئەنتۆنيۆ كۆنتى ڕاهێنەرى نوێى يانەى چێڵسى لەندەنيە.

كۆنتى ڕاهێنەر پێى وايە كە ياريزانە ئيسپانيەكە لەگەڵ پلانى ئەودا ناگونجێت و هەميشە بير لە شەڕانگێزى و پەستانى بەرز دەكاتەوە هەروەها بە بۆچونى كۆنتى فابريگاس تواناى وەرگرتنى بيرۆكەى بەرگريكارەكانى نيە.

فابريگاسى تەمەن ٢٩ ساڵ لە سێ يارى سەرەتايى وەرزى نوێى پريمەرليگدا ئەنتۆنيۆ كۆنتى تەنها ١٢ خولەك بەشدارى بەو ياريزانە كردووە،ئەمە لەكاتێكدا لەيارى ڕۆژى شەممەى يانەكەى بەرامبەر يانەى بيرنلى كە يانە لەندەنيەكە بە سێ گۆڵى بێ وەڵام براوە بوو فابريگاس ٩٠ خولەكى ياريەكەى لەسەر كورسى يەدەگ بەسەر برد.

هەمان سەرچاوە ئاماژەشى بەوە كردووە لە ئێستادا يانەى يوڤانتوس لە هەوڵى كڕينى فابريگاسدايە بۆ قەرەبوى ڕۆيشتنى پۆل پۆگباى فەرەنسى.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*