Home / جيهان / سەرۆكى فيفا جارێكى تر باس لە زياد كردنى ژمارەى هەڵبژاردەكانى مۆنديال دەكات

سەرۆكى فيفا جارێكى تر باس لە زياد كردنى ژمارەى هەڵبژاردەكانى مۆنديال دەكات

جیانى ئینفانتینۆى سويسرى و سەرۆکى یەکێتى تۆپى پێى جیهان ئاشكراى كرد لە هەوڵى فراوانكردنى جامى جيهانيداين و لە ساڵى ئايندەوە كار بۆ زيادكردنى ژمارەيى هەڵبژاردە بەشدار بووەكانى مۆنديال دەكەين.

ئینفانتینۆى لە ديمانەيەكيدا لەگەڵ پێگەى (فۆر فۆر تو)ى ئينگليزى كە دوێنێ يەك شەممە بڵاو بووەوە ڕايگەياند” ئاواتم ئەوەيە  ژمارەى هەڵبژاردە بەشدار بووەكانى مۆنديال زياد بكەين لە ٣٢ هەڵبژاردەوە بۆ ٤٠ هەڵبژاردە ئەمە ئامانجى سەرەكى ئێمەيە لە فيفاداو هيوادارم لە داهاتوودا كارى جدى بۆ بكەين”

سەرۆكەكەى فيفا سەبارەت بەهەڵبژاردەكانى ئۆلۆمپياديش قسەى كردو گوتى ” پێم وايە بەشدارى كردنى تەنها ٣ ياريزانى تەمەن ٢٣ ساڵ بەسەرەوە لەگەڵ هەڵبژاردەكانيان چارەسەر نيە بۆيە لەداهاتووا بەهاوبەشى لەگەڵ ليژنەى ئۆلۆمپى كار بۆ چارەسەركردنى ئەو گرفتەش دەكەين”

لە كۆتاى چاوپێكەوتنەكەشيدا ئینفانتینۆ ئەوەشى وت ” پێم وايە كە تۆپى پێ لە جيهاندا بەردەوام لەپەرەسەندندايە بەڵگەش بۆ قسەكانم ئەو يەكسانيەى پياوان و ژنانە لە ياريەكانى ئۆلۆمپيادا كە ئەمە ئەوەيە كە ئێمە هەوڵى بەردەوامى بۆ دەدەين”

 

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*