شەوى رابردوو يانەى بارشەلۆنە لە هەفتەى دووەمى خولى ئسپانى بوە ميوانى يانەى ئەتلەتيك بلباو و توانى بە گۆلێكى راكيتيچ ياريەكە بباتەوە, لە ياريەكەدا بەتايبەتى لە خولەكەكانى كۆتايى, ميسى هەستى بەئازار دەكرد لە بن رانەكانى بەو هۆيەش جوڵەكانى كەمتر بوويەوە و تەنانەت واى لە ميسى كرد لە نێو ياريگادا بوەستێت.

لە بارەى ئاستى پێكانەكەى ميسى رۆژنامەى ماركاى ئسپانيا بلاوى كردەوە پشكنينە پزيشكيەكان دەريانخستوە كە ئازارێكى كەم لە (حەوز)ى مێسيدا هەيە و ئەم ئازارانەش ئاساييە لەگەڵ تێپەربوونى كات نامێنێت وە نابێتە هۆى ئەوەى كە لە يارى داهاتووى هەڵبژاردەكەى لە پاڵاوتنەكانى مۆنديالى ٢٠١٨ى رووسيا بەرامبەر ئۆرۆگواى و فەنزوێلا داببرێت كە لە سەرەتا و شەشى مانگى نۆ يارى دەكەن, واتە مەترسى نيە لەسەر ئەوەى كە لە ياريكردن دوربكەوێت.

بڵاو كردنەوەى ئەم هەواڵە لە: