ئەنچيلۆتى ناوى ئەو يانەيەى ئاشكرا كرد كە دەبێتە پالەوانى خولى ئسپانى..

کارلۆ ئەنشیلۆتی ڕاهێنەری يانەى بایرن میونیخى ئەڵمانى و راهێنەرى پێشووى يانەى رياڵ مەدريدى ئسپانى سەبارەت بە خولى پلەيەكى ئسپانى راو بۆچوونى خۆى ئاشكرا كرد و ناوى ئەو يانەيەشى ووت كە دەبێت بە پاڵەوانى لاليگا.

ئەنچيلۆتى كە بەرەگەز ئيتاليە وتی: “پێم وايە  ڕیالمدرید نازناوی ئەم وەرزەی خولی ئیسپانی بەدەست دەهێنێت”.

ئەنشیلۆتی هۆکاری ئەوەى كە بۆچى رياڵ مەدريدى دەستنيشان كردوە و پێى وايە دەبێتە پاڵەوانى وەرزى ٢٠١٦-٢٠١٧ى ئسپانيا وتى: “ڕیال مدرید ساڵانێکە دورە لە نازناوى خولى پلەيەكى ئسپانيا و بەدەستی نەهێناوە هەربۆيە هەموو هەوڵێك دەدات تا ئەو خولە بەدەست بهێنن, دڵنياشم كە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆش دەبێتە گۆڵکاری خولەکە”.

نيشاندانى زياتر

كۆمێنتت چيە..؟

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.