Home / ئسپانيا / سەرۆكى بارشەلۆنە گرێبەستى ئينريكى و چەند ئەستێرەيەكى نوێ دەكاتەوە لە نێوياندا ليۆميسى
14169713_1188196287904571_1018826239_n

سەرۆكى بارشەلۆنە گرێبەستى ئينريكى و چەند ئەستێرەيەكى نوێ دەكاتەوە لە نێوياندا ليۆميسى

جۆسێپ ماريا بارتۆميۆى سەرۆكى يانەى بارشەلۆنەى ئيسپانى رايگەياند بەنيازە گرێبەستى لويس ئينريكى راهێنەرى يانەكەى و هەندێك لە ئەستێرەكانى بارشەلۆنە كە لە نێوياند ليۆ ميسى و لويس سوارێز هەن نوێ بكاتەوە.

بارتؤميۆى سەرۆك لە لێدوانێكى بۆ راديۆى كەتەلۆنيا وتى: “جارێ لەگەڵ لويس ئينريكى گفتوگۆ ناكەين بە تايبەتى تا مانگى دوو و سێى ساڵى داهاتوو, چونكە دەبێت لە ئێستادا بيرمان لاى ئەو پاڵەوانێتيانە بێت كە يارى تێدا دەكەين, بەڵام بۆ مانگى داهاتوو لەگەل ميسى و سوارێز و ئيڤان راكيتيچ دەكەوينە گفتوگۆ بەمەبەستى نوێكردنەوەى گرێبەستەكانيان”.

سەرۆكەكەى يانەى كەتەلۆنيەكە ئەوەشى وت ” ليۆ ياريزانى ژمارە يەكە لە جيهاندا هەرچەندە بەهۆى بەدەستنەهێنانى نازناوى كوپا ئەمريكا زۆر بێ ئومێدە, بەڵام گفتوگۆمان لەگەڵ خێزانەكەيدا كرد, ئێستا ليۆ ياريزانێكى بەهێزە و زۆر بەهێزتر لە جاران گەراوەتەوە, تەنانەت تا دواى كۆتايى هاتنى پشوەكەى هەموو هەوڵێكى داوە بۆ ئەوەى بارشەلۆنەييەكان لەهەموو جيهاندا دڵخۆش بكات”.

سەبارەت بە گرێبەستەكانى يانەكە بۆ ئەم وەرزە بارتۆميۆ وتى: “بۆندى زۆرمان لەبەردەست بوو لەسەر ياريزانە لاوەكان, پێويستيەكانى يانەكەمان پركردوەتەوە, هەوڵماندا ئەو گرێبەستانەى ئەنجامى دەدەين لە ئاستى وەرزشى و دارايى گونجاودا بێت, چونكە نامانەوێت قەرزى زۆر لەسەر بارشەلۆنە كۆببێتەوە”.

سەبارەت بە ياريزانانى قوتابخانەى لاماسيا سەرۆكى يانەى بارشەلۆنە وتى: “بەرنامەى نوێى يانەكە لەگەڵ ياريزانە لاوەكان پەيرەو دەكەين وەك ئەوەى لەگەل دينيس سوارێز كردمان, كە پێدەچێت بە هەمان شێوە لەگەڵ سامپەر ئەنجامى بدەين, چونكە پێمانخۆشە ياريزانەكانمان لە تيپى يەكەمى بارشەلۆنە ببينين, وە هەندێك جاريش پێويستيان بە هاندانە”.

سەبارەت بە رۆشتنى كلاوديۆ براڤۆ بارتۆميۆ وتى: “دەستمان بە گفتوگۆ كردن بۆ نوێكردنەوەى گرێبەستەكەى, بەڵام ئەو رايگەياند كە دەيەوێت لە يانەكە بروات, رێزى زۆرمان بۆى هەيە, ئامانجامان بە دەستهێنانى پارە نەبوو, ئەوان تەنها نيوەى مەرجى ياسايى گرێبەستەكەيان بە بارشەلۆنە داوە”.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*