Home / جيهان / سەمير ناسرى پەيوەندى بە يەكێك لە يانە گەورەكانى ئسپانياوە كرد..

سەمير ناسرى پەيوەندى بە يەكێك لە يانە گەورەكانى ئسپانياوە كرد..

يانەى ئشبيليەى ئسپانى ئەمرۆ چوار شەمە بە شێوەيەكى فەرمى بلاوى كردەوە كە گرێبەستيان لەگەڵ سەمير ناسرى فەرەنسى و ياريزانى هێڵى ناوەراستى يانەى مانچستەرسيتى ئنگليزى واژۆ كردوە و بە شێوەى خواستن ئەو ياريزان بۆ ماوەى ساڵێك روو لە يانەكەيان دەكات.

لە ئێستاشدا سەمير ناسرى لە شارى ئشبيليەى ئسپانيە بۆ تەواو كردنى دواين وردەكارى گرێبەستەكەى كە بە شێوەى خواست لە مانسيتيەوە روو لە شبيليە دەكات, هەروەها ئەوەش هاتوە كە پشكنينە پزيشكيەكانى بە سەركەوتوويى تەواو كردوە.

ناسرى تەمەن ٢٩ ساڵ بۆ وەرزى ٢٠١٦-٢٠١٧ لە خولى لاليگاى ئسپانى لە هێڵى ناوەراست بۆ يانەى ئشبيليە يارى دەكات و جێگاى ياريزانى ئۆكرانى (يەفيگن كۆنوبليانكا) دەگرێتەوە, لە ئێستادا ئەم ياريزانە ئۆكرانيە بەهۆى ئەوەى لە پلانەكانى خۆرخێ سامباولى ئەرجەنتينى و راهێنەرى ئشبيليە نەبوو بە شێوەى خواستن رووى لە يانەى شالكەى ئەڵمانى كردوە.

سەمير ناسرى كە هەڵگرى هەردوو پێناسى بارى كەسێتى فەرەنسى و جەزائيريە, ژيانى وەرزشى لەگەڵ يانەى ئۆڵۆمپيك مارسيليا دەستپێكرد و يەكەم يارى بۆ ئەو يانەيە لە خولى فەرەنى لە وەرزى ٢٠٠٥-٢٠٠٤ بوو كاتێك تەمەنى ١٧ ساڵ بوو, يەكێكە لە باشترين ياريزانەكانى هێڵى ناوەراستى لاى چەپ بۆ هێڵى هێرشبردن, پێش سێ سال يەكێكە بوە لە ئەستێرەكانى هەڵبژاردەى فەرەنسا.

هەرچەندە دواين هەفتەى وەرزى رابردوو بۆ ماوەى چەند خولەكێك لە پريمەرليگ ياريكردوە بەڵام پێدەچێت راهێنەرى ئسپانى پيپ گوارديۆلا ئەو ياريزانەى لە پلانەكانى دانەنابێت, هەربۆيە يانەى مانچستەرسيتى رازى بوە بە شێوەى خواستن بۆ ماوەى ساڵێك بيدات بە يانەى ئشبيليە و ئەمساڵ دەتوانێت بەشدارى لە ياريەكانى چامپيۆنز ليگ بكات.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*