Home / ئەڵمانيا / وێنە/ شڤاينى بە چاوى گريانەوە ماڵئاوايى كرد
CrN1Xq4WAAARWFq

وێنە/ شڤاينى بە چاوى گريانەوە ماڵئاوايى كرد

شەوى رابردوو لە ياريەكى دۆستانەدا مانشافت ميواندارى هەلبژاردەى فيلەنداى كرد و توانى بە ئەنجامى دوو گۆڵى بێبەرامبەر ياريەكە بباتەوە.

لە ياريەكەدا كە دواين يارى شڤاين شتايگەر بوو بۆ هەڵژاردەى ئەڵمانيا, شڤاينى نەيتوانى لە دواساتەكاندا خۆى رابرگێت و رێگرى لە فرمێسكەكانى بكات, بەكوڵ دەگريا و بە چاوى پر لە فرمێسكەوە ماڵئاواى لە ياريزانان و هاندەران كرد.

 

فرمێسكەكانى شڤاين شتايگەر دواى ئەوە هات كە هاندەرانى ئەڵمانيا لە نێو ياريگاى بروسيا پارك مونشگلادباغ بەدەنگى بەرز هاواريان دەكرد و بە باوكى تۆپى پێى وڵاتەكەيان ناويان دەبرد, ئەمەش شڤاينى وا لێكرد كە وەك بوركان بتەقێتەوە و نەتوانێت رێگرى لە فرمێسكەكانى بكات.

شڤاينى دواى ياريەكە وتى: نەمدەزانى و هەرگيز بەبيرم نەدەهات كە دواين ياريم بەم شێوەيە دەبێت هاندەرانى وڵاتەكەم بەو شێوازە ماڵئاوايم لێدەكەن.

وتيشى: زۆر سوپاستان دەكەم بۆ هەموو شتێك, جارێكى تر چاومان پێك ناكەوێتەوە بەم شێوازە, ئاواتە خوازم مانشافت هەمووكات پاڵەوان بێت”

لە نێو هاندەرانەوە دروشم بەرز كرايەوە بەبۆنەى ماڵئاواى كردنى شڤياينى و يەكێك لە دروشمەكان نوسرابوو “سوپاس شڤاينى, رۆحى جەنگاوەرى خۆت گواستەوە بۆ نێو پێكهاتەى مانشافت”.

جێى ئاماژەيە مانشافت دڵنيايى دا لەوەى كە ئامادەيە بۆ ئەنجامدانى ياريەكانى پاڵاوتنى ئەوروپا بۆ مۆنديالى ٢٠١٨ى روسيا, ئەويش دواى ئەوەى توانى لە ياريەكى دۆستانەدا لە هەلبژاردەى فيلەندا بباتەوە بە ئەنجامى ٢-٠.

وێنەكان/

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*