Home / جيهان / سێ خولی ئه‌وروپا ریكۆردی نوێ تۆمـاركرد..

سێ خولی ئه‌وروپا ریكۆردی نوێ تۆمـاركرد..

شه‌وی رابردوو ٣١ ـی ئاب ٢٠١٦ ده‌رگـای بازاری گواستنه‌وه‌ی هـاوینه‌ی یاریزانـان كۆتـایی هـات و له دوا سـاته‌كـان ، چه‌ندین گرێبه‌ست واژوو كرا له‌نێوان یاریزانـان و یانه‌كـان ، خوله‌كـانی نـایابی ئینگڵته‌را و ئیتاڵیـا و پلە یەكی ئەڵمانیا ، ریكۆردێكی نوێیان تۆمـاركرد له‌ گواستنه‌وه‌ی یاریزانـان ، تێكرای ئه‌و بره‌ پاره‌ی سه‌رف كراوه‌ له‌ خولی ئینگڵته‌را ، به‌بڕی ١.٤٠٣.٠٤٤.٠٠٠€ یۆرۆ ده‌خه‌ملێنرێت ، پاشان خولی ئیتاڵیـا ٦٩٩.٩٤٠.٠٠٠€ یۆرۆ ده‌خه‌ملێنرێت له‌رێزبه‌ندی سێیه‌میشدا خولی پله‌یه‌كی ئه‌ڵمـانیـا ده‌بینرێت به‌بڕی ٥٤٣,٥٣٢,٥٠٠€ یورۆ ده‌خه‌ملێنرێت .

رۆژنـامـه‌ی مـاركـای ئیسپانی له‌ راپۆرتێكيدا باسی ئه‌و خول و یـانـانه‌ی كردووه‌ كه‌ زۆرترین پاره‌یـان سه‌رف كـردووه‌ له‌ بازاری گواستنه‌وه‌ی یاریزانـان له‌وه‌رزی هـاوینه‌دا .

١- یانه‌كـانی خولی نایابی ئینگڵته‌را به‌بڕی ١.٤٠٣.٠٤٤.٠٠٠€ یۆرۆ ، پاره‌یـان سه‌رف كـردووه‌ (ریكۆرد)، گرانترین گرێبه‌ستی خولی ئینگلته‌را له‌ نێوان یوڤانتۆس و مـان یونایتد بووه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزان پۆگبا له‌ یوڤانتس بۆ مـان یونـایتد به‌بڕی ١٠٥ ملیون یۆرۆ.

رێزبه‌ندی ٥ له‌و یانـانه‌ی زۆرترین پاره‌یـان سه‌رف كـردووه‌:-
ا- مـانشسته‌رسیتی ٢١٢,٨٠٠,٠٠٠€ ملیون یۆرۆ.
ب- مان یونایتد ١٨٥,٠٠٠,٠٠٠€ ملیون یۆرۆ.
ج- چیلسی ١٣٤,٨٠٠,٠٠٠€ملیون یۆرۆ.
د- ئه‌رسنـاڵ ١١٣,٠٠٠,٠٠٠€ ملیون یۆرۆ.
ح- لیڤه‌رپول ٧٩,٩٠٠,٠٠٠ملیون یۆرۆ.

٢- یانه‌كـانی خولی ئیتـاڵیـا ٦٩٩.٩٤٠.٠٠٠€ملیۆن یۆرۆیان سه‌رف كـردووه‌ ، (ریكۆرد) ، گرانترین گرێبه‌ستی خولی ئیتاڵیـا له‌نێوان ناپۆلی و یوڤانتس بووه‌ له‌ گواستنه‌وه‌ی یاریزان هیگواین له‌ ناپۆلی بۆ یۆڤی به‌بڕی ٩٠ ملیۆن یۆرۆ.

رێزبه‌ندی ٥ له‌و یانـانه‌ی زۆرترین پاره‌یـان سه‌رف كـردووه‌:-
ا- یوڤانتوس ١٦٢,٥٠٠,٠٠٠€ ملیون یۆرۆ.
ب- ئه‌نته‌رمیلان ١٠٨,٨٠٠,٠٠٠€ ملیون یۆرۆ.
ج- رۆمـا ٩٨,١٠٠,٠٠٠€ ملیون یۆرۆ.
د- نـاپۆلی ٧٣,٥٠٠,٠٠٠€ ملیۆن یۆرۆ.
ح- ئه‌ی سی میلان ٢٦,٠٠٠,٠٠٠ملیون یۆرۆ.

٣- یانه‌كـانی خولی ئه‌ڵمـانیـا ٥٤٣,٥٣٢,٥٠٠€ ملیۆن یۆرۆیـان سه‌رف كردووه‌ (ریكۆرد) ، گرانترین گرێبه‌ستی خولی ئه‌لمـانیـا له‌نێوان یانه‌كـانی بنفیكا و بایرمیونخ بووه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزان ريناتو سانشيز له‌ بنفیكاوه‌ بۆ میونخ به‌بڕی ٣٥ ملیۆن یۆرۆ بووه‌.

رێزبه‌ندی ٥ له‌و یانـانه‌ی زۆرترین پاره‌یـان سه‌رف كـردووه‌:-
ا- بوروسيا دورتموند ١٠٩,٧٥٠,٠٠٠€میلۆن یۆرۆ.
ب- بایرمیونخ ٧٠,٠٠٠,٠٠٠€ میلۆن یۆرۆ.
ج- فولفسبورگ ٤٩,٠٠٠,٠٠٠€ ملیون یۆرۆ.
د- لايبزيگ ٤٦,٥٠٠,٠٠٠€ ملیون یۆرۆ.
ح- باير ليفركوزن ٤٣,٠٠٠,٠٠٠€ ملیون یۆرۆ.

٤- یانه‌كـانی خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیـا ٤٥٨.٤٣٥.٠٠٠ملیون یۆرۆیـان سه‌رف كردووه‌ ، گرانترین گرێبه‌ستی لالیگـا ، له‌ نێوان یـانه‌كـانی ڤاڵنسـا و به‌رشلۆنه‌ بووه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزان گۆمیز له‌ یانه‌ی ڤاڵنسـا وه‌ بۆ به‌رشلۆنه‌ به‌بڕی ٣٥,٠٠٠,٠٠٠€ میلۆن یۆرۆ بووه‌.

رێزبه‌ندی ٥ له‌و یانـانه‌ی زۆرترین پاره‌یـان سه‌رف كـردووه‌:-
ا- به‌رشلۆنه‌ ١٥٧,٥٠٠,٠٠٠€ ملیۆن یۆرۆ.
ب- ئه‌تله‌تیكۆمه‌درید ٨١,٠٠٠,٠٠٠€ملیون یۆرۆ.
ج- ئیشبیلیه‌ ٦١,٥٠٠,٠٠٠€ ملیون یۆرۆ.
د- ڤیاریـال ٥٢,٣٠٠,٠٠٠€ ملیۆن یۆرۆ.
ح- ریال مه‌درید ٣٠,٠٠٠,٠٠٠€ملیون یۆرۆ.

٥ – یانه‌كـانی خولی پله‌یه‌كی فره‌نسا ، ١٩١,٩٧٠,٠٠٠€ ملیون یۆرۆیـان سه‌رف كردووه‌ ، گرانترین گرێبه‌ستی خولی فه‌ره‌نسـا له‌ نێوان یانه‌كـانی ئیشبیله‌ و پاریس سانجیرمـان بووه‌ ، گوستنه‌وه‌ی یاریزان كريچوفياك ، له‌ ئیشبیلیه‌وه‌ بۆ پاریس سان جیرمـان به‌بڕی ٢٦ ملیون یۆرۆ.

رێزبه‌ندی ٥ له‌و یانـانه‌ی زۆرترین پاره‌یـان سه‌رف كـردووه‌:-
ا- پاریس سـان جیرمـان ٧٥,٦٠٠,٠٠٠€ملیون یۆرۆ.
ب- مۆناكۆ ٣٥,٠٠٠,٠٠٠€ملیون یۆرۆ.
ج- نیس ١٣,٧٥٠,٠٠٠€ملیون یۆرۆ.
د- مارسیلیـا ١٠,٢٠٠,٠٠٠ € میلۆن یۆرۆ.
ح- لیون ٦,٥٠٠,٠٠٠€ ملیون یۆرۆ.

ئا/راپۆرت سـانی نـاصیح

سه‌رچـاوه‌ : پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی فه‌رمی رۆژنـامه‌ی مـاركـاـی ئیسپانی .

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*