Home / جيهان / ليۆ ميسى دواى سەركەوتنيان بەسەر ئۆرۆگواى چۆن باس لە گەرانەوەى دەكات..

ليۆ ميسى دواى سەركەوتنيان بەسەر ئۆرۆگواى چۆن باس لە گەرانەوەى دەكات..

بەرەبەيانى ئەمرۆ هەينى لە چوارچێوەى پاڵاوتنەكانى ئەمريكاى باشوور بۆ مۆنديالى ٢٠١٨ى رووسيا هەلبژاردەى ئەرجەنتين بە تاكە گۆڵێكى ليۆ ميسى توانى لە هەڵژاردەى ئۆرۆگواى بباتەوە و پێشەنگى كۆمەڵەكەى بگرێت.

لە دواى ياريەكە ليۆنێل ميسى ئەستێرەى ئەجەنتينى و هێرشبەرى يانەى بارشەلۆنەى ئسپانى وتى “دەستپێكردنەوە لە خاڵى سفرەوە زۆر قورسە لەسەر من, دەمزانى بريارێكى ئەستەمە, بەهەر حاڵ دڵخۆشم بەوەى ئێستا لێرەم”.

وتيشى: “زۆر سەختە لە نازناو نزيك ببيتەوە بەڵام نەتوانيت بە دەستى بهێنيت دواى ئەو هەموو قوربانى و رەنجەى بۆى دەدەيت”.

ليۆ ئاماژەى بۆ ئەوەشكرد: “كاتێك بريارى وازهێنانمدا مەبەستم فێڵكردن نەبوە لە هيچ كەسێك, بە دواى هيچ شتێكەوە نەبووم, ئەوەم وت كە هەستم پێى دەكرد, لەو كاتەدا وازهێنانم بە باشتر دەزانى, بەڵام دواتر هەموو شتێك گۆرا و ئێستا من لێرەم, لەو كاتەدا بريارەكەم زۆر بەراستى بوو, گرنگيش ئەوەيە كە ئێستا لێرەم”.

هەروەها ميسى نەيشاردەوەو وتى: “سێ نازناوى گرنگمان لە دەستچوو (مۆنديالى بەرازيل و دوو پاڵەوانێتى كوپا ئەمريكا), بەڵام دڵنياتان دەكەمەوە كە جارێكى تر بە دواى نازناوەكانەوە دەبين, دڵنيام كە ماتى خۆى دێت و دەتوانين ئەو ئاواتەمان بهێنينە دى”.

جێى ئاماژەيە ميسى دواى ئەوەى لە يارى كۆتايى كوپا ئەمريكا بەرامبەر بە شيلى بۆ جارى دووەم دووچارى شكست بوويەوە بريارى وازهێنانى لە يارى نێو دەوڵەتيدا ئەمەش هەموانى نيگەران كرد و هەوڵى زۆردرا بۆ گەراندنەوەى, دواى گەرانەوەشى ليۆ ئەمرۆ بە گۆڵێك دڵى هەموانى خۆشكرد ئەويش دواى ئەوەى بە لێدانێكى بەهێز لە خولەكى ٤٢ گۆڵى سەركەوتنى بۆ تانگۆ تۆماركرد و كۆى خاڵەكانى بەرز كردەوە بۆ ١٤ خاڵ.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*