Home / جيهان / باوزا, ئەستێرە ئەرجەنتينيەكەى دورخستەوە بەهۆى..

باوزا, ئەستێرە ئەرجەنتينيەكەى دورخستەوە بەهۆى..

كاپتنى هەڵبژاردەى ئەرجەنتين و ئەستێرەى يانەى بارشەلۆنە ليۆنێل ميسى ناتوانێت بەرامبەر بە يانەى فەنزوێلا لە گەرى هەشتەم لە پاڵاوتنەكانى ئەمريكا بۆ گەيشتن بە مۆنديالى ٢٠١٨ى روسيا يارى بكات, ئەمەش بە پێى لێدوانى راهێنەرى سەماكەرانى تانگۆ.

 

لە لێدوانێكى بۆ كەناڵى (تى واى سى) ئيدگاردۆ باوزا رايگەياند: ميسى ناتوانێت يارى داهاتوو يارى بكات, چونكە دووچارى پێكان بوە و لە حەوزى هەست بەئازاردەكات, بۆيە پێويستە ئاگادارى بين”.

جێى ئاماژەيە ميسى بەرەبەيانى ئەمرۆ توانى هەلبژاردەكەى بە تاكە گۆڵێك بەرامبەر ئۆرۆگواى سەربخات و كۆى خاڵەكانى بگەيەنێتە ١٤خاڵ و پێشەنگى كۆمەڵەكەى بگرێت.

لە ئێستاشدا هەلبژاردەى ئەرجەنتين لە بۆينس ئايرس مەشق و راهێنان ئەنجام دەدات و رۆژى يەكشەمە رابردوو سەفەر دەكەن بۆ شارى ميريداى وڵاتى فەنزوێلا.

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

پێكهاتەى چاوەروانكراوى (بارشەلۆنە – مەلەگە)..

ئەمرۆ شەمە چەند ياريەك لە هەفتەى نۆيەمى خولى يانە پلەيەكەكانى ئسپانيا بەرێوەدەچێت و لەو چوار ...