Home / ئسپانيا / بارشەلۆنە شەش يارى پروكێنەر لە ماوەى تەنها ١٨ رۆژ..

بارشەلۆنە شەش يارى پروكێنەر لە ماوەى تەنها ١٨ رۆژ..

هەرچەندە ياريزانەكانى يانەى بارشەلۆنەى ئسپانى لە ئێستادا گرانترين پێكهاتەى جيهانن و باشترين ياريزانەكان لەو يانەيەدان, بەڵام چاوەروان دەكرێت مانگى ئەيلوول مانگێكى پروكێنەر بێت بۆ بلوگرانا چونكە تەنها لەم مانگەدا شەش يارى ئەنجام دەدات.

لە هەواڵێكدا رۆژنامەى سپۆرتى ئسپانى ليستى ياريەكانى يانەى بارشەلۆنەى بۆ مانگى ئەيلوول بلاوكردوە كە تەنها لە ماوەى ١٨ رۆژدا شەش يارى ئەنجام دەدات, هەرچەندە يەكەم يارى بارشەلۆنە لە دواى تێپەربوونى ١٠ رۆژ لە مانگى ئەيلوول دەستپێدەكات بەڵام دواى هەر هەفتەيەك دواى ئەنجامدانى يارى لە خولى ئسپانيا راستەوخۆ لەو هەفتەيەدا رۆژانى سێ شەمە يان چوارشەمە تا كۆتايى مانگ يارى تر دەكات, ئەمەش پروكێنەر دەبێت بۆ ياريزانەكانى بارشەلۆنە و ماندوويان دەكات.

رۆژنامەكە باسى لەوە كردوە كە بارشەلۆنە يەكەم يارى بەرامبەر بە يانەى ديپۆرتيڤۆ ئالاڤيسە لە خولى ئسپانى و پێدەچێت ياريەكى قورس بێت چونكە يانەى ئالاڤيس بە بەهێزى لە خولى ئسپانى دەستى پێكرد, هەروەها لە رۆژى سێ شەمەى هەمان هەفتە ميواندارى يانەى سەڵتيكى سكوتلەندى دەكات لە چامپيونزليگ.

خشتەى ياريەكانى بارشەلۆنە:

بارشەلۆنە × ديپورتيڤۆ ئالاڤيس (چامپيۆنزليگ): ١٠/٩/٢٠١٦

بارشەلۆنە × سەلتيك (چامپيۆنزليگ): ١٣/٩/٢٠١٦

ليگانيس × بارشەلۆنە (لاليگا): ١٧/٩/٢٠١٦

بارشەلۆنە × ئەتلەتيكۆ مەدريد (لاليگا): ٢١/٩/٢٠١٦

سپۆرتينگ خيخۆن × بارشەلۆنە (لاليگا): ٢٤/٩/٢٠١٦

بوروسيا مونشنگلادباخ بارشەلۆنە (چامپيۆنزليگ): ٢٨/٩/٢٠١٦

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*