Home / كوردستان / یەكێتی تۆپی پێی كوردستان چەند بریارێكی گرنگيدا
كوردستان

یەكێتی تۆپی پێی كوردستان چەند بریارێكی گرنگيدا

رۆژی شەممە لە بارەگای خۆیدا یەكێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا بەئامادەبوونی سەرۆك و جێگر و سكرتێر و گشت ئەندامانی یەكێتیەكە، لە كۆبوونەوەكەدا چەند بریارێكی گرنگی دا.
١- هەر یاریزانێكی بەشداربوو لە چاڵاكییەكانی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان لە وەرزی 2016-2017 ئازادە لە مۆركردنی گرێبەست لەگەڵ یانە بەمەرجێك گرێبەستەكە لە یەكێتی تۆپی پێی كوردستان پەسند بكرێت و یەكێتی تۆپی پێی كوردستان پابەند دەبێت بە كات و ماوەی گرێبەستەكە.
٢- هەر یاریزانێك ئەگەر گرێبەست لەگەڵ یانە مۆربكات لەم وەرزە (2016-2017)، بەڵام لە هیچ یارییەك بەشداری نەكرد، ئەوە لە وەرزی 2017-2018 ئازاد دەبێت بچێتە هەر یانەیەك بە بێ دەستبەرداربوون.
٣- یانەكان ناتوانن لەسەر گرێبەست و مووچە سزای یاریزانەكان بدەن و ئەم بریارە لە رۆژی دەرچوونی (3-9-2016) كاری پێ دەكرێت.
٤- بۆ ئەوەی گرێبەستی یاریزانان بەشێوەیەكی یاسایی و رێك و پێك و شایستە و دادپەروانە بكرێت، داوا لە پسپۆر و شارەزایان و هەواداران و لایەنە پەیوەندارەكانی تۆپی پێی كوردستان دەكەین، كە پێشنیار و پرۆژە پێشكەش بە یەكێتییەكەمان بكەن تا رۆژی (31-12-2016) تا لە وەرزی 2016-2017 كاری پێوە بكرێت.
5- لێژنەی ئامادەكردنی پرۆژەی گرێبەستی یاریزانان پێكهاتووە لە بەرێزان
أ- د.ئالان قادر ئەمینداری گشتی لێژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان.
ب- دلشاد ساڵح
ج- تەڵعەت سەعدوڵڵا
د- سیروان نەجمەدین
ه- دیار كەمال مامۆستای زانكۆ
و- وریا محەمەد
٦- زیادكردنی راهێنەری لێهاتووی جەستەیی لەسەر لیستی یاری بە مەرجێك خاوەن بروانامە بێت.
٧- لە رۆژی (3-11-2016) دەستپێكی خولی نایابی كوردستان دەبێت لەسەر پێشنیاری یانەكان.
٨- رۆژێك پێش ئەنجامدانی یاری دەبێت یانەی خاوەن یاریگا، یاریگای سەرەكی بۆ تیپی میوان ئامادە بكات بۆ ئەنجامدانی مەشقەكانی بۆ ماوەی یەك كاتژمێر، ئەگەر كەش و هەوا شیاو بوو.
٩- ئەگەر (راهێنەر، یاریدەدەری راهێنەر، پزیشك، خزمەتگوزار، یاریزان، كارگێری) یان یانە سزای دارایی هەبوو، دەبێت پێش ئەنجامدانی یاری سزا داراییەكە رادەستی ژمێریاری یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بكرێت، ئێنجا مافی یاریكردنی دەبێت.
١٠- پێش دەستپێكردنی خولی كوردستان دەبێت یانەكان یاریگەی سەرەكی یاریكردن بە نووسراوی فەرمی دەستنیشان بكەن.
١١- لە كاتی یاری هەر هێرشێك بكرێتە سەر سەرپەرشتیار یان ستافی ناوبژیوانان لە لایەن هەر كەسێك لە نێو یاریگا، راستەوخۆ ناوبژیوان كۆتایی بە یارییەكە دەهێنێت و ئەنجامەكە (3-0) لە یانە هێرشكراوەكە یاخود تۆمەتبارەكە هەژمار دەكرێت.
١٢- غەرامكردنی دارایی وەرزی 2015-2016 لەسەر هەموو هەلگیرا و لێبوردنی بۆ دەرچوو.
١٣- بریاردرا بە كەمكردنەوەی سزای راگرتنی راهێنەری گۆڵپارێزی یانەی پێشمەرگەی هەولێر (عەبدولخالق مەحمود) لە هەتا هەتایی بۆ دوو وەرز واتا تا كۆتایی وەرزی (2016-2017).
١٤- گۆرینی كاتی دەستپێكردنی خولی پلە دووەكانی كوردستان بۆ رۆژی سێشەممە 20-9-2016 بەهۆی پشووەكانی جەژنی قوربانی پیرۆز.
١٥- لە كۆبوونەوەی یەكێتیەكەمان پەيوەندی بە بەرێز بەرێوەبەری پۆلیسی هەولێر كرا سەبارەت بە هەواڵی دەرچوونی فەرمانی دەستگیركردنی گۆڵپارێزی یانەی كۆی (ئاكار ئەكرەم)، بەرێزیان ئەم هەواڵی رەتكردووە و تەئكیدی لەوەكردووە، كە هیچ فەرمانێكی دەستگیركردن بۆ ناوبراو دەرنەچووە.
سەرچاوە / سايتى يەكێتى تۆپى پێى كوردستان

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*