Home / ئنگليز / بەرێوەبەرى كارەكانى: گوارديۆلا سوكايەتى بە ياياتۆرێ كردوە, لە بەرامبەريشدا يايا برياريدا..
ياياتۆرێ

بەرێوەبەرى كارەكانى: گوارديۆلا سوكايەتى بە ياياتۆرێ كردوە, لە بەرامبەريشدا يايا برياريدا..

بەرێوەبەرى كارەكانى ياياتۆرێى ئيڤوارى و ياريزانى يانەى مانچستەرسيتى ئنگليزى (ديميترى سيلوك) رايگەياند گوارديۆلا سوكايەتى بريگرتەكەى كردوە و, يايا ئامادە نيە مانگى يەكى ساڵى داهاتوو يانەكە بەجێنبهێڵێت, هيواداريشە هەلێكى پێ بدرێت تا خۆى بسەلمێنێت.

لە پێكهاتەى ئەم دواييەى مانچستەرسيتى كە بۆ قۆناغى كۆمەڵەكانى چامپيۆنزليگ راگەيەندرا ناوى يايا تۆرێى تێدا نەبو ئەمەش هێنەدەى تر بوە باس و خواسى رۆژنامەكانى ئنگليتەرا.

لە بەرامبەريشدا ديميترى سيلۆكى بەرێوەبەرى كارەكانى ياريزانە ئيڤواريەكە بۆ رۆژنامەى ميرۆر وتى: “ئەگەر گوارديۆلا بتوانێت چامپيۆنزليگ بەبێ ياياتۆرێ بۆ مانسيتى بەدەست بهێنێت ئەوا سەفەر دەكەم بۆ نگلتەرا و لە بەردەم كەناڵەكاندا بەدەنگى بەرز هاوار دەكەم پيپ گوارديۆلا باشترين راهێنەرى جيهانە”.

وتيشى: “ئەگەر پيپ نەيتوانى نازناوەكە بەرز بكاتەوە, هيوادارم دان بەهەڵەكەيدا بنێت و بلێت كە هەڵە بوە لەوەى سوكايەتى بە ياياتۆرێ كردوە”.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەشكرد: “يايا ئەم وەرزە لە سيتى دەمێنێـتەوە, تەنانەت لە مانگى يەكى ٢٠١٧ بەهەمانشێوە ناروات بۆ هيچ شوێنێك, بەو هيوايەى تا ئەو كات هەلێكى پێبدرێت تا خۆى بسەلمێنێت”.

ياياتۆرێى ئيڤوارى تا ئێستا و لە دواى هاتنى پيپ گوارديۆلا تەنها لە يارى گەرانەوەى قۆناغى پاڵاوتنەكان بۆ چامپيۆنزليگ بەرامبەر يانەى ستيوا بوخارستى رۆمانى ياريكردوە, وە لە خولى ئنگليزى هيچ ياريەكى ئەنجام نەداوە.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*