Home / ئەرجەنتين / ديبالا وەڵام دەداتەوە, ميسى چى پێوتوە كاتێك لە بەرامبەر ئۆرۆگواى كرايە دەرەوە..
ميسى

ديبالا وەڵام دەداتەوە, ميسى چى پێوتوە كاتێك لە بەرامبەر ئۆرۆگواى كرايە دەرەوە..

هێرشبەرى لاوى ئەرجەنتينى (پاولۆ ديبالا) نەيشاردەوە كە زۆر دڵگرانە لە بريارى ناوبژيوان و بە كەسێكى توندرەو ناوى دەبات, ئەويش دواى ئەوەى لە بەرامبەر ئۆرۆگواى لەلايەن ناوبژيوانەوە كرايە دەرەوە.
ديبالا دەڵێت ئەو كاتەى كە لەلايەن ناوبژيوانەوە كارتى دووەمم وەرگرت نەمتوانى كۆنترۆڵى خۆم بكەم, تا ئەو ساتە هيچ كەسێك گريانى منى نەبينيبوو بەڵام كە ئەو كارتەم بەروودا بەرزكرايەوە خۆم پێرانەگيرا و هەموو ئەرجەنتين و بگرە هەموو جيهانيش گريان و فرمێسكى منيان بينى.
وتيشى: لەو كاتەدا تاكەكەسێك دڵخۆشى دەدامەوە كاپتن ليۆ بوو, ليۆ ميسى پێى وتم: پێويستە كۆنترۆڵى خۆت بكەيت, ئەم شتانە لە نێو ياريگادا روودەدات.
هەرچەندە بەراستى هەڵەكە لە ناوبژيوانەوە بوو نەك لە من, بەڵام ئەوە ناحەقى بوو لەلايەن ناوبژيوانەوە بەرامبەرم كرا.
جێگاى ئاماژەيە ديبالا لە يەكەم يارى فەرمى خۆى لەگەڵ ئەرجەنتين بەرامبەر بە هەلبژاردەى ئۆرۆگواى لە پالاوتنەكانى ئەمريكاى باشور بۆ گەيشتن بە مۆنديالى ٢٠١٨ى رووسيا لە خولەكەكانى كۆتايى گێمى يەكەم لە لايەن ناوبژيوانە دووەم كارتى زەردى وەرگرت و كرايە دەرەوە, ئەويش دواى ئەوەى پێشتر كارتێكى ترى وەرگرتبوو لە ئەنجامى توندوتيژيەكانى بەرامبەر ياريزانانى ئۆرۆگواى, بەڵام كرانە دەرەوەى ديبالا كاريگەرى لەسەر ئەنجامى ياريەكە دروست نەكرد و ئەرجەنتين بە گۆڵێكى ليۆ توانى لە هەڵبژاردەى ئۆرۆگواى بباتەوە.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*