Home / ئسپانيا / دواجار ميسى نهێنيەكەى ئاشكرا كرد و باس لە هۆكارى گۆرينى رەنگى پرچ دەكات..!!
ميسى

دواجار ميسى نهێنيەكەى ئاشكرا كرد و باس لە هۆكارى گۆرينى رەنگى پرچ دەكات..!!

دواجار نهێنى رەنگكردنى پرچ ئەستێرەكەى ئەرجەنتين و هێرشبەرى يانەى بارشەلۆنەى ئسپانى (ليۆنێل ميسى) لە زارى خۆيەوە ئاشكرا بوو, ئەويش دواى ئەوەى كە ماوەيەكى زۆر پرچ رەنگى قاوەيى مەيلەو رەشى هەبوو بەڵام لەم دواييەدا رەنگەكەى گۆرى بۆ سپى بەتايبەتى دواى لە دەستدانى جامى كوپا ئەمريكاى سەدە بەرامبەر هەلبژاردەى شيلى.

 

ليۆ لە لێدوانێكى بۆ دەزگاكانى راگەياندن سەبارەت بە گۆرينى رەنگى پرچى وتى: “ويستم سەرەتايەكى نوێ لە سفرەوە دەستپێبكەم.

وتيشى: “بە كاتێكى دژواردا تێپەريم, هەر بۆيە بە خۆمم وت كە دەبێت ئەم هەموو بەربەستە تێپەرێنم و سەرلەنوێ دەست پێبكەمەوە”.

ليۆ لەسەر وازهێنانى لە يارى نێو دەوڵەتى ئاماژەى بەوەكرد: “لەو كاتەدا ئەوەم بەباشزانى و هەستم پێكرد, هەڵبژاردەكە هەموو شتێكى كرد بۆ بەدەستهێنانى نازناو, بەڵام لە كۆتاييدا نەمانتوانى ببين بە خاوەنى, ئەمەش بەرگە گرتنى قورس بوو”.

جێى ئاماژەيە ئەم وەرزە ليۆنێل ميسى دووچارى جۆرێك قورساى دەروونى هاتبوو ئەويش بەهۆى سەرهەلدانى هەلهاتن لە باج و شكستى ياريەكى ترى كۆتايى كە كوپا ئەمريكا بوو بەتايبەتى لە سەر دەستى هەلبژاردەى شيلى.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*