Home / ئنگليز / ئنگلتەرا لە دوا چركەكانى كۆتايى و ئەڵمانياش بە سێ گۆڵەوە سێ خاڵيان كۆكردەوە..

ئنگلتەرا لە دوا چركەكانى كۆتايى و ئەڵمانياش بە سێ گۆڵەوە سێ خاڵيان كۆكردەوە..

 شەوى رابردوو چەند ياريەك لە پاڵاوتنەكانى ئەوروپا بۆ گەيشتن بە مۆنديالى ٢٠١٨ى روسيا ئەنجامدرا و تێيدا هەڵبژاردەى ئنگلتەرا بەرامبەر بە سلۆڤاكيا بە گۆڵێك سەركەوت و هەڵبژاردەى ئەڵمانياش توانى بە سێ گۆڵى خاوێن سەركەوتوو بێت.

لە يارى نێوان ئنگلتەرا و سلۆڤاكيا هەردوو تا دوا خولەكەكان ئەنجام بەبێ گۆڵ بوو بەڵام لە خولەكى ٩٠+٤ ياريزان لايانا توانى گۆڵى سەركەوتن تۆمار بكات و سێ خاڵى گرنگ بۆ وڵاتەكەى بەدەست بهێنێت.

لە ياريەكى تردا ئەڵمانيەكان بەرامبەر بە هەڵبژاردەى نەرويج توانيان سێ گۆڵ لە رێگاى ياريزانان تۆماس مۆلەر دوو گۆڵ و جۆشوا كيميچ گۆڵێك لە خولەكەكانى (١٥ و ٤٥ و ٦٠) تۆمار بكەن.

ئەنجامى ياريەكانى تريش بەم شێوەيە بوو:

دانيمارك ١-٠ ئەرمينيا

كازاخستان ٢-٢ پۆڵەندا

ليتوانيا ٢-٢ سلۆڤينيا

سان مارينۆ ٠-١ ئازەربايجان

چيك ٠-٠ ئێرلەنداى باكور

ماڵتا ١-٥ سكوتلەندا

رۆمانيا ١-١ مۆنتينيگرۆ

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*