Home / ئنگليز / پوڵ سکۆڵز سێ باشترینەکەی پریمەرلیگی دیاریکرد..!
پۆڵ سكۆڵز

پوڵ سکۆڵز سێ باشترینەکەی پریمەرلیگی دیاریکرد..!

پۆڵ سكوڵز ئەستێرەى يانەى مانچستەر يونايتد باس لە ئاستى خولى پريمەرليگ دەكات و پێى وايە هێشتا ماويەتى وەك خولى ئسپانى بێت, ئەمەش بەراورد بە ئەنجامەكان و بە ئاستى يانە و خولەكان.

سکۆڵز رايگەياند: “پریمەرلیگ بە بەراورد بە خولی ئیسپانی باشتر نیە چونکە سێ باشترین یاریزانەکانی جیهان لەخولەکانی دیکەن بەتایبەت ئیسپانیا”

وتيشى: “ئەگەر تەماشا ئەنجامەكانى خولى ئەوروپى بكەين, بەتايبەتى لە چارەكى كۆتايى چامپيۆنزليگ و يۆرۆليگى وەرزى رابردوو كە شەش يانەى ئسپانى لە نێو ١٦ يانەكەدان, بەڵام لە پريمەرليگ تەنها يانەيەك يان دوان لەو ١٦ يانەيە پێكدێنن.

ئاماژەى بۆ ئەوەشكرد جگە لە (ئەگوێرۆ ، داڤید سیلڤا، کیڤن دی برۆین) خولى پريمەرليگ هيچ ئەستێرەيەكى ترى تێدا نيە كەبتوانێت لە پاڵەوانێتيە ئەوروپيەكاندا رەنگدانەوەى هەبێت, بە گشتى ئەنجامەکانی هەردووخولەکەی ئەوروپا گەواهی ئەم ڕاستییەن كە ئسپانيەكان باشترن لە يانەكانى ئنگلتەرا.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*