Home / ئنگليز / پێش دێربى, هەوڵێكى دڵخۆشكەر بۆ هاندەرانى ستيزن..
مان سيتى

پێش دێربى, هەوڵێكى دڵخۆشكەر بۆ هاندەرانى ستيزن..

عاشقانى خولى ئنگليزى و تۆپى پێى جيهانى بە گرنگيەوە چاوەروانى رۆژى شەمە و هاتنى كاتى يارى دێربى مانچستەر دەكەن, كە لە هەفتەى چوارەمى پريمەرليگ لە نێو ياريگاى ئۆڵدترافۆرد مانچستەرسيتى دەبێتە ميوانى يانەى مانچستەريونايتد وە ئەم ياريە يەكەم رووبەروو بوونەوەى مۆرينيۆ و گوارديۆلايە لە پريمەرليگ.

پيپ گوارديۆلاى ئسپانى و راهێنەرى يانەى مانسيتى لە ئامادەكاريەكانى بۆ دێربى مانچستەر بەرامبەر شەيتانە سوورەكان دووچارى كێشە بوە, ئەويش بەهۆى راگرتنى هێرشبەرى يانەكەى كۆن ئەگوێرۆى ئەرجەنتينى بۆ ماوەى سێ يارى, هەروەها درەنگ گەرانەوەى نيكۆلاس ئۆتامێندى كە رۆژى چوارشەمە لە يارى هەڵبژاردەكەى (ئەرجەنتين) بەرامبەر ڤەنزێلا دووچارى پێكان بوو.

رۆژنامەى (گارديان)ى ئنگليزى لە هەواڵێكيدا بلاويكردەوە كە راهێنەرە ئسپانيەكە هێشتا بێئومێد نەبوە و دەتوانێت لە گەرانەوەى “ئەلكاى گۆندۆگان” سودمەند بێت كە ماوەيەكى دوورودرێژە لە ياريگا دوور كەوتوەتەوە بەهۆى پێكانەوە, هەروەها ڤينيسينت كۆمپانى كاپتنى يانەكە بۆ دێربى ئامادەيە و لە پێكانەى چاكبوەتەوە, بەڵام پێدەچێت پيپ گوارديۆلا ئەو دوو ياريزانە لە پێكهاتەى سەرەكيدا دانەنێت بۆ ئەوەى جارێكى تر دووچارى پێكانە نەبنەوە.

جێگاى ئاماژە پێكردنە كە رۆژنامە ئنگليزيەكە باسى لە يەكێك لە ئەگەرەكان كردوە و پێدەچێت پيپ گوارديۆلا كۆلارۆڤ بە يەكێك لە بژاردە گونجاوەكان بزانێت تا وەك بەرگريكارى لاى چەپ سودى لێببينيت.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*