Home / ئنگليز / شەرى هازارد و مۆرينيۆ دەستى پێكرد..

شەرى هازارد و مۆرينيۆ دەستى پێكرد..

ئيدين هازاردى ئەستێرەى چێڵسى بە لێدوانەكانى سەبارەت بە ئەنتۆنى كۆنتى ئيتالى و راهێنەرى ئێستاى چێڵسى هێرشێكى ناراستەوخۆ دەكاتە سەر جۆزيە مۆرينيۆى پرتوگالى و راهێنەرى مانچستەريونايتد.

 

هازارد لە لێدوانێكى بۆ رۆژنامەكان رايگەياند: “وەرزى رابردوو خراپرين وەرزى چێلسى بوو”.

وتيشى: “كۆنتى توانى ئەو هەڵانە چارەسەر بكات, چونكە دەزانێت چۆن هەڵسووكەوت لەگەڵ ئەستێرەكانيدا بكات”.

ئاماژەى بەوەشكرد: “كۆنتى متمانەى زۆرى بە ياريزانەكانيەتى, ئێستا ئێمە لە دۆخێكى زۆرباشداين دواى وەرزێكى زۆر خراپ, من هيچ نەگۆراوم و هەر ئەو ياريزانەى وەرزى رابردووم, بەڵام جياوازيەكە ئەوەيە كە كۆنتى دەزانێت چۆن لەگەڵ ياريزانانى چێلسى كاربكات, چونكە ئەو پێشتر يەكێك بوە لە باشترين ياريزانەكان”.

ئيدين هازارد لە سێ يارى سێ هەفتەى رابردووى پريمەرليگ لەگەڵ چێڵسى باشترين ئاستى پێشكەش كرد, توانى لەو سێ ياريەدا دوو گۆڵ تۆماربكات, بوە باشترين ياريزانى مانگى ئاب لە يانەكەى, ئەمەش بوە هۆى ئەوەى چێڵسى ئێستا لە پريمەرليگ لە ريزبەندى پێشەنگ ببينرێت لەگەڵ هەريەكە لە مانچستەر يونايتد و مانچستەر سيتى.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*