Home / ئسپانيا / ئەنچيلۆتى: سوپاسى پێرێز دەكەم, دەزانم بۆ گرێبەستەكەمى هەڵوەشاندەوە..!!
%d8%a6%db%95%d9%86%da%86%d9%8a%d9%84%db%86%d8%aa%d9%89

ئەنچيلۆتى: سوپاسى پێرێز دەكەم, دەزانم بۆ گرێبەستەكەمى هەڵوەشاندەوە..!!

كارلۆ ئنچيلۆتى راهێنەرى ئێستاى يانەى بايەرمونيخى ئەڵمانى سوپاسى خۆى بۆ سەرۆكى رياڵ مەدريد دەردەبرێت و هەروەها باس لە هۆكارى هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستەكەى دەكات لەگەڵ يانە مەلەكيەكە.

 

راهێنەرە ئيتاليەكە ئاشكراى كرد كە بەشى دووەم لە وەرزى ٢٠١٤-٢٠١٥ زۆرباش نەبوو ئەمەش سەرۆكى يانەى رياڵ مەدريدى زۆر بێزار كردبوو, دەشڵێت جارێكى تر لەگەڵ پێرێز كارناكات, بەڵام سوپاسى دەكات لەسەر ئەو هەلەى پێيبەخشيوە.

 

كارلۆ ئەنچيلۆتى لە لێدوانێكى بۆ رۆژنامەى ئاسى ئسپانى وتى: پێرێز گرێبەستەكەمى هەلوەشاندەوە چونكە قۆناغى دووەمى وەرز وۆرباش نەبوو, ئەگەر ئێستا داوام لێبكات بگەرێمەوە, ئەوا رازى نابم, چونكە ئەمە بابەتێكى كەسيە بەلاى منەوە.

 

وتيشى: “هەروەك وتم دەزانم بۆچى پێرێز دەستبەردارى تواناكانم بوو, بەڵام ئەمە هيچ ناگۆرێت, چونكە كاتێك پەيوەنديم بە رياڵ مەدريدەوە كرد لەو كاتە ئيمزام لەسەر گرێبەستەكە دەكرد دەمزانى رۆژێكيش دێت دەبێت رياڵ بەجێبهێڵم, وەك راهێنەر زۆر جوان بوو كە هەلى راهێنەرايەتى رياڵ مەدريدم پێدرا, هەر بۆيە سوپاسى فلۆرەنتينۆ پێرێز دەكەم, هاوكارى يەك بووين و توانيمان ١٠يەم نازناوى چامپيۆنز بەدەست بهێنين, يادگارى خۆشم لەگەڵ سەرۆك تا بچوكترين كرێكارى يانەكە هەيە و لەگەلم دەمێننەوە”.

لە كتاييشدا وتى: بەحێهێشتنى يانەيەكى گەورە لە دواى وەرز يان دواى سێ وەرز شتێكى رۆتينيە لە جيهانى تۆپى پێدا, ئەمەش لەگەل هەريەكە لە مۆرينيۆ و گوارديۆلا و چەندينى تر روويدا.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*