ليڤەركوزن بە ئاسان توانى سێ خاڵى گرنگ لە ڤۆڵفسبۆرگ وەربگرێت..

لە یاری دەستپێکی هەفتەی 28 ەمی خولی ئەڵمانیادا ناسراو بە بوندسلیگا لە یەکێک لە بەهێزترین یاریەکانی هەفتە هەردوو یانەی
(لیڤەرکوزن و ڤۆڵفسبۆرگ ) پێک گەشتن لە نێو یاریگای ( بای ئارێنا ) ی تایبەت بە یانەی لیڤەرکوزن .
کە یاریەکە خۆی لە کێبڕکێی گەشتن بە چوار یانەی پێشەنگ و پاراستنی و بە دەست هێنانی یەکێک لە بلیتەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ساڵی داهاتوو دەبینیەوە کە ئەمساڵ کێبڕکێکە گەرم و نزیکە لە نێوان چەندین یانەدا .
لە كۆتاييدا لیڤەرکوزن بە ئەنجامێکی گەورە و بە سێ گۆڵی بێ وەڵام یاریەکەی بردەوە ، بەمەش شوێنی خۆی لە کێبڕکێکەدا بە بەهێزی پاراست و بە کاتی و بە ٤٥خاڵ چوە پلەى چوارەم، هەرچی ڤۆڵفسبۆرگ-یشە زیاتر لە کێبڕێکێکە دوور کەوتەوە و لە پلەی هەشتەمدایە بە ٣٨خاڵ, کە ئەمەش واتای ئەوەیە وەرزی ئەمساڵی خولی ئەڵمانی وەرزێکی زەرد دەبێ بۆ ڤۆڵفسبۆرگ مەگەر جادوو گورگەکان بگەیەنێتە چامپیۆنسلیگی ٢٠١٧.

گۆڵەکانی یاریەکە :
۱ـ جولیان براندت خ٢٧
۲ـ چیچاریتۆ  خ٧٣
۳ـ یورچینکۆ ٨٧

نيشاندانى زياتر

كۆمێنتت چيە..؟

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.