Home / ئيتاليا / بۆنۆچى يانەكانى مانسيتى و چێلسى بێ هيوا كرد..!!

بۆنۆچى يانەكانى مانسيتى و چێلسى بێ هيوا كرد..!!

يانەى يوڤانتۆسى ئيتالى نزيكە لەوەى بۆندى (لبۆناردۆ بۆنۆچى) بەرگريكار نوێكاتەوە و موچەى ساڵانەكەشى زياتر بكات, ئەويش دواى ئەوەى ئەو ياريزانە لەلايەن يانەكانى مانچستەرسيتى و چێڵسى لە وەرزى گواستنەوە داواكرابوو.

 

كەمتر لە ساڵێكە يوڤى هەستاوە بە نوێكردنەوەى گرێبەستەكەى بۆنۆچى و مووچەى ساڵانەكەشى بۆ ٣.٥ مليۆن يۆرۆ بەزركردوەتەوە, بەڵام دواى ئەوەى چەند يانەيەك گرنگيان بە تواناكانيداوە خانمە پيرەكە بۆ ئەوەى ئەو بەرگريكارەى لەدەست نەدات بەنيازە مووچەى ساڵانەكەى بەرز بكاتەوە بۆ ٥ پێنج مليۆن يۆرۆ.

ئەگەر بۆندەكەى بۆنۆچى نوێ بكرێتەوە ئەوا دەبێت بە دووەم ياريزانى يوڤى كە خاوەنى مووچەيەكى ساڵانەى بەرزە, ئەويش دواى گۆنزالۆ هيگواينى ئەرجەنتينى كە مووچەى ساڵانەكەى ٧.٥ مليۆن يۆرۆيە.

هەرچەندە گرێبەستى زۆر باشتر خراوەتە بەردەستى بەڵام بۆنۆچى رەتيكردوەتەوە يوڤى بەجێبهێڵێت و روو لە هيچ يانەيەكى تر بكات, ئەمەش هۆكار بوە تا كاربەدەستانى خانمە پيرەكە بە ئاسانترين شێوە دانشتنەكانيان لەگەڵ بۆنۆچى و بەرێوەبەرى كارەكانى ئەنجام بدەن بەمەبەستى نوێكردنەوەى گرێبەستەكە.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*