Home / فەرەنسا / ئۆناى ئيمرى : بەڕێوەبەرى كارەكانى ماتويدى درۆدەكات
14269879_682320438586840_826599798_n

ئۆناى ئيمرى : بەڕێوەبەرى كارەكانى ماتويدى درۆدەكات

ئۆناى ئيمرى بەڕێوەبەرى هونەرى يانەى پاريسسان جێرمانى فەرەنسى جەختى كردەوە كە بيليز ماتويدى ياريزانى هێڵى ناوەڕاستى يانەكەيان دڵخۆشە  لەگەڵ يانەكەى و بۆيە لەگەڵمان دەمێنێتەوە لە داهاتوودا.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئێستگەی ڕا ئێم سی سپۆرت، ئیمری ڕایگەیاند: “ماتویدی بە مەبەستی خۆئامادەکارییەکان بۆ وەرزی نوێ، لە دوای هەمووانەوە دەستی بە خۆئامادە کردن کرد، بۆیە کە کۆتا یاریزانیشە بگاتە ئێمە.”

ڕاهێنەرەکەی پاریس ئەوەیشی باس کرد کە یانەکەی یاریزانی زۆری لە بەردەستدایە، بەڵام وەک خۆی وتی بەهۆی کێبڕکێ کردنەوە یانەکە بەهێزتر دەبێت و لە ناوەڕاستی وەرزیشدا بەهۆی زۆری ژمارەی یاری کردنەوە، یاریزانان دووچاری پێکان دەبن.

لە کۆتایی قسەکانییدا، جارێکی تر ئیمری گەڕایەوە سەر پرسی مانەوە یان ڕۆشتنی ماتویدی لە یانەکە، لەم بارەیەشەوە وتی: “ماتویدی بۆ ئێمە گرنگە کە لەگەڵمان بمێنێتەوە، خۆیشم دوای سێ چاوپێکەوتن ئەوەم پێ وتووە بژاردە لە دەستی ئەو دایە بمێنێتەوە لە یانەکە، وەڵامی ئەویش ئەوە بووە کە دڵخۆشە بە مانەوە لە گەڵماندا.”

ئەم وتانەى ئيمرى بەهۆى ئەوەوە هات كە لەماوەى گواستنەوەى هاوينەدا يانەى يوڤانتوسى ئيتالى چەند جارێك بۆندى پێشكەش بە بيليز ماتويدى فەەرنسى كرد بۆ ئەوەى ئەو ياريزانە بباتە ڕيزەكانيەوە،بەڵام يانەكەى پايتەختى فەرەنسا ڕەتى كردەوە كە دەست بەردارى ياريزانى ناوبراو ببێت،هەروەها چەند جارێك مينۆ ڕايولاى بەڕێوەبەرى كارەكانى ماتويدى ڕايگەياند بوو كە ناوبراو دڵتەنگە بە شكست هێنانى پەيوەندى نەكردنى بە يانەى خانمە پيرەكەوە.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*