Home / ئنگليز / ئەلۆنسۆ: مۆرينيۆ و گوارديۆلا بە رێژەيەكى زۆر هاوشێوەى يەكن..
%d8%ac%d8%a7%da%a4%d9%89-%d8%a6%db%95%d9%84%db%86%d9%86%d8%b3%db%86

ئەلۆنسۆ: مۆرينيۆ و گوارديۆلا بە رێژەيەكى زۆر هاوشێوەى يەكن..

ئەستێرەى ناوەراستى ئسپانى و ياريزانى يانەى بايەرمونيخى ئەڵمانى جاڤى ئەلۆنسۆ, باس لە جياوازى نێوان جۆزيە مۆرينۆى پرتوگالى و راهێنەرى يانەى مانچستەريونايتدى ئنگليزى لەگەل پيپ گوارديۆلاى ئسپانى و راهێنەرى يانەى مانچستەرسيتى ئنگليزى دەكات و دەڵێت هەدوو راهێنەر تا ئاستێكى زۆر زۆر هاوشێوەى يەكن.

رۆژنامەنوسانى ئامادەبوو لە كۆنگرە رۆژنامەوانيەكەى ئەلۆنسۆ كە ئەمرۆ پێنج شەمە بۆى رێكخرابوو سەبارەت بە يارى بايەرمونيخ بەرامبەر شالكە لە خولى ئەڵمانى كە بريارە سبەى هەينى ئەنجام بدرێت, پرسيارێكيان ئاراستەى ئەلۆنسۆ كرد لەسەر هەردوو راهێنەر مۆرينيۆ و گوارديۆلا كە بريارە شەمە دێربى مانچستەر ئەنجام بدەن, وە ئەلۆنسۆ يەكێك بوە لەو ياريزانانەى لە ژێر سەرپەرشتى هەردوو راهێنەردا بوە.

ئەلۆنسۆ لە وەلامى پرسيارەكەياندا وتى: “مۆرينيۆ و گوارديۆلا تا ئاستێكى زۆر هاوشێوەى يەكن, هەردووكيان بەبەرنامەن, بەردەوام گرنگى بە هەموو شتێكى تايبەت بە فەريق و كێبركێكان دەدەن و شيكارى بۆ دەكەن.

ئەلۆنسۆى تەمەن ٣٤ ساڵ وتيشى: “مۆرينيۆ و گوارديۆلا لە يەك كەسايەتى گەورەدا كۆدەبنەوە و تايبەتمەنديان لە بەرێوەبردنى ئەو پێكهاتەيەدايە كە سەرپەرشتى دەكەن, بەردەوام هەول بۆ بردنەوە و بەرهەمهێنانى باشترين ياريزان دەدەن, بە دڵنياييەوە لە بيركردنەوە و تايبەتمەندى ياريدا جياوازن.

ئاماژەى بۆ ئەوەشكرد: “هەموو ياريزانێك خەون بەوەوە دەبينێت كە لە ژێر دەستى باشترين راهێنەرى جيهان يارى بكات و ياريزانێكى زۆرباشى بەرهەم بهێنن, منيش ئەو خەونەم هێنايەدا, چونكە لە مەدريد مۆرينيۆ راهێنەرم بوو لە بايرن مونيخيش گوارديۆلا”.

بريارە رۆژى شەمە ستيزن ببێتە ميوانى شەيتانە سوورەكان و لە دێربى مانچستەر لە نێو ياريگاى ئۆڵد ترافۆرد هەردوو راهێنەر (مۆرينيۆ و گوارديۆلا) لە لوتكەى هەفتەى چوارەمى پريمەرليگ رووبەرووى يەك ببنەوە.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*