Home / ووتار / گوارديۆلا ئەم جارە ئەستەمە لە داوى سپێشەڵ وەن رزگارى ببێت..!
داستان امين

گوارديۆلا ئەم جارە ئەستەمە لە داوى سپێشەڵ وەن رزگارى ببێت..!

بريار وايە كاتژمێر ٢:٣٠ دواى نيوەرۆى رۆژى شەمەى هەفتەى داهاتوو لە دێربى مانچستەر يانەكەى پيپ گوارديۆلا (مانچستەرسيتى) ببێتە ميوانى خاوەن ياريگا (مانچستەريۆنايتد) كە جيۆزيە مۆرينيۆى پرتوگالى راهێنەراتى دەكات.%da%af%d9%88%d8%a7%d8%b1%d8%af%d9%8a%db%86%d9%84%d8%a7-%d9%88-%d9%85%db%86%d8%b1%d9%8a%d9%86%d9%8a%db%86
ئەم روو بەروو بوونەوەيە كە لە ئێستا هەموو جيهان بە تامەزرۆييەوە تا كاتى دەستپێكردنى و چێژ بين لەو ياريە ئاگرينە لە چاوەروانيدايە, بەدەر لەوەى كە دێربى دوو زلهێزەكەى ئنگلتەرايە, روو بەروو بوونەوەى دوو باشترين راهێنەرى جيهانيشە كە ساڵانێك لە ئسپانياوە جيهانيان بە خۆيانەوە سەرقاڵ كردبوو لە يارى كلاسيكۆى ئسپانى نێوان (بارشەلۆنە و رياڵ مەدريد) هەروەها بارشەلۆنە ئەنتەر و بايەرۆمونيخ و چێڵسى.
لە ئسپانيا هەردوو راهێنەر گرنگيان بە باشترين ياريزان و بە تواناترينيان دەدا, واتە ئەو ياريزانەى تواناى بەدەنى باشتر بوايە و ياريزانێكى مهارى بوايە لە پێكهاتەكە دەبوو.
ئەڵبەتە ئەوەش لە بير نەكەين كە پێش رووبەروو بوونەوەيان لايەنى دەروونى و هونەرى چەكى دەستيان بوو.
لە ئێستادا و لە سەردەمێكى تەواو جياواز و لە خولێكى ئاگرين ئەم دوو راهێنەرە دواى ماوەيەكى زۆر رووبەرووى يەك دەبنەوە, بەڵام ئەمجارەيان زۆر جياوازترە لە جارەكانى پێشوو, چونكە هەريەكە لە راهێنەران گوارديۆلا و مۆرينيۆ يەكەم وەرزيانە لە هەردوو مانچستەرەكەدا و لە سەرەتاى وەرزدان و تا ئەم ساتە نەيانتوانيوە باڵانسى تەواوى يانەكەيان بەدەستەوە بێت, واتە لە رووى تاكتيكى و هونەريەوە ياريزانەكانيان نەگەشتوون بە ئاستێكى باڵا و رەنگە ئەمەش وابكات تا ئەو دوو راهێنەرە بۆ ئەم ياريە زياتر پشت بەوە ببەستن كە بە خەياڵياندا دێت.
لەلايەكەوە ئەم دوو راهێنەرە لە مێركاتۆ چەندين ياريزانى لاويان هێناوەتە يانەكەيانەوە و تا ئێستا و بە شێوەى پێويست لە ئاستى ئەو ياريزانانە دڵنيا نەبوونەتەوە, واتە وەك كلاسيكۆ نيە تا پشت بە شارەزايى ياريزان ببەستێرت.
هۆكارێكى تر كە وا دەكات هەردوو راهێنەر تەنها پشت پلانەكانى خۆيان ببەستن ئەوەيە كە يانەكانى مانچستەر يونايتد و سيتى لە دوو وەرزى رابردوو لەرووى دەروونيەوە بالاتر نەبوون لەوى تريان, هەروەها هەردوو يانە يەكسانن لە رووى تواناى ياريزانەكانيان وە يەكسانيش بوون لە سێ هەفتەى سەرەتاى پريمەرليگ و لە ياريە دۆستانەكانى پێش دەستپێكى پريمەليگ بردنەوەيان بەدەستهێناوە.
ئەوەى ماوەتەوە كە باسى بكەم ئەوەيە هەلێكى زێرين لە بەردەستى جۆزيە مۆرينيۆيە تا سود لە تاكتيكەكانى ساڵانى رابردووى رووبەروو بوونەوەكانيان و سود لە نەبوونى ئەگوێرۆ وەربگرێت و بردنەوە بەدەست بهێنێت لە دێربى, بەگشتى هەلێك لە بەردەستى سپێشەڵ وەندايە ئەستەمە دووبارە بوونەوەى, چونكە لە كلاسيكۆ و رووبەروو بوونەوەكانى ترى نێوان هەردوو راهێنەر, گوارديۆلا زياتر پشتى بە لايەنى هونەرى و دەروونى ياريزان دەبەست بەڵام لە ستيزن وانيە و هەموو شتێك پێچەوانەيە و هيچ شتێك لە بەرژەوەندى گوارديۆلادا نيە.
نووسەر: داستان امين

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*