Home / ئسپانيا / يوفا: سەرۆكى يەكێتى تۆپى پێى ئسپانيا لە خۆ كانديدكردنى بۆ پۆستى سەرۆكى يەكێتى تۆپى پێى ئەوروپا كشايەوە..
ئەنخێل ماريا ڤيار

يوفا: سەرۆكى يەكێتى تۆپى پێى ئسپانيا لە خۆ كانديدكردنى بۆ پۆستى سەرۆكى يەكێتى تۆپى پێى ئەوروپا كشايەوە..

پێگەى يەكێتى تۆپى پێى ئەوروپا (يوفا) لە تۆرە كۆمەڵايەتيەكان بە شێوەيەكى فەرمى رايگەياند كە ئەنحێل ماريا ڤيارى سەرۆكى يەكێتى تۆپى پێى ئسپانيا پاشگەز بوەتەوە لە خۆكانديدكردنى بۆ سەرۆكايەتى يەكێتى تۆپى پێى ئەووپا كە ئەم هەفتەيە ئەنجام دەدرێت.
 
هەلبژاردنەكان بۆ دەستنيشانكردنى سەرۆكى نوێى يەكێتى تۆپى پێى ئەوروپا و جێگرەوەى ميشێل پلاتينى لە رۆژى چوار شەمەى هەفتەى داهاتوو لە ئەسيناى پايتەختى يۆنان لە كۆبوونەوەى (كۆمەڵەى گشتى ) ئەنجام دەدرێت.
لە بەيانێكى فەرميدا يەكێتى تۆپى پێى ئەوروپا رايگەياند كە شەوى چوارشەمەى رابردوو نوسراوێكيان لەلايەن ڤيارەوە بەدەست گەشتوە كە باس لە كشانەوەى دەكات لە هەڵبژاردنەكان.
لە ئێستاشدا سەرۆكى يەكێتى تۆپى پێى هۆڵەندا مايكل ڤان براگ و سلۆڤينى ئەليكسەندەر سيڤرين كێبركێى پۆستى سەرۆكى يەكێتى تۆپى پێى ئەوروپا دەكەن.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*