Home / ئەوروپا / چەندين يانەى گەورەى ئەوروپى موڵكى چينيەكانن, ژمارەيان ١٦ يانەيە..

چەندين يانەى گەورەى ئەوروپى موڵكى چينيەكانن, ژمارەيان ١٦ يانەيە..

ئەم وەرزە لە خولى پلە يەكى ئيتالى وەرزێكى تەواو جياوازە چونكە هەردوو جەمسەرەكەى شارى ميلانۆ لە لايەن بازرگانە گەورەكانى چينەوە خاوەندارێتيان دەكرێت, ئەويش دواى ئەوەى هەستاون بە ركينى هەريەكە لە ئەيسى ميلان لە سيلڤيۆ بيرلسكۆنى و ئەنتەر ميلان لە ئيريك توهير.

بەم شێوەيەش هەريەكە لە ئەنتەر و ميلان چونە نێو ليستى ئەو يانە بەناوبانگانەى كە چينيەكان خاوەنداى دەكەن و لە ئێستاشدا ژمارەى يانەكان گەشتوون بە ١٦ يانە و چەندين يانەى تريش لە رێگادان بۆ ئەوەى بێنە نێو ئەم ليستە.

  • ئەيسى ميلانى ئيتالى: كۆمپانياى (سينۆ ئەوروپاى وەبەرهێنەر)ى چينى هەستاوە بە كرينى پشكەكانى يانەكە بە رێژەى (٩٩.٩٣%) واتە بەبرى ٧٤٠ مليۆن يۆرۆ.
  • يانەى ئەنتەرميلانى ئيتالى: وەبەرهێنى تايلەندى ئيريك تۆهير هەستاوە بە فرۆشتنى ٧٠% پشكەكانى وە ٣٠% لەلايەن ماسيمۆ مۆراتا ليونينگ خاوەندارى دەكات بەبرى ٢٧٠ مليۆن يۆرۆ.
  • مانچستەرسيتى ئنگليزى: هەرچەندە وەبەرهێنەرە ئيماراتيەكان خاوەنى يانەكەن, بەڵام ١٣% پشكەكان هى كۆمپانياى “china media and capital & citic cap.”چينيە لە ساڵى ٢٠١٥ كريويەتى بەبرى ٣٤٥مليۆن يۆرۆ.
  • ليڤەرپوولى ئنگليزى: خاوەنى يانەكە كەسێكە بەنازناوى ريدز گفتوگۆكان بۆ فرۆستنى تەواوى پشكەكان بوە و كۆمپانياى “everbright” هەستاوە بە كرينى بە برى ١.٢ مليار يۆرۆ.
  • ئەتلەتيكۆمەدريدى ئسپانى: لە ساڵى ٢٠١٥ كۆمپانياى “dalian wanda group” هەستاوە بە كرينى 20-% لە پشكەكانى يانەكە بەبرى ٤٥ مليۆن يۆرۆ.

لە هەمانكاتدا چەندين يانەى تر هەن كە خاوەندارێتيان بۆ چينيەكان دەگەرێتەوە لە ساڵانى رابردوو لەوانە (ئسپانيۆل و گرانادا لە ئسپانيا, ليۆن و سۆشۆ و ئۆكسێر و نيزا لە فەرەنسا, وێست برميچ و بێرمينگهام سيتى و ئەستۆن ڤێلاو وێڵفز لە ئنگلتەرا, ئدۆدين هاجى هۆڵەندى و سلافيا براگى چيكى, لەگەڵ ئەمانەشدا گفتوگۆ لە ئارادايە بۆ ئەوەى هاڵ سيتى لەلايەن وەبەرهێنەرێكى گەورەى چينيەوە بكردرێت.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*