Home / ئسپانيا / بەپەلە, تا ساڵى ٢٠١٨ رياڵ مەدريد و ئەتلەتكۆ ناتوانن هيچ ياريزانێك بكرن, لەلايەن فيفاوە سزا دران

بەپەلە, تا ساڵى ٢٠١٨ رياڵ مەدريد و ئەتلەتكۆ ناتوانن هيچ ياريزانێك بكرن, لەلايەن فيفاوە سزا دران

ليژنەى پێداچوونەوەى پەيوەست بە يەكێتى تۆپى پێى جيهانى (فيفا) ئەمرۆ رەتيكردەوە كە يانەكانى رياڵ مەدريد و ئەتلەتيكۆمەدريد زوڵميان لێكرابێت لەوەى كە سزا دراون لە كرينى ياريزانان بۆ ماوەى دوو وەرز هەتا مانگى يەكى ساڵى ٢٠١٨.

لە ١٤ى مانگى يەكى ئەم ساڵ يەكێتى تۆپى پێى فيفا هەستا بە سزادانى يانەكانى (ئەتلەتيكۆمەدريد و رياڵ مەدريد) سزاى داون لە كرينى ياريزانان لە (هەر ياريزانێكى نشتمانى و بيانى لە ماوەى دوو وەرزى گواستنەوەى يەك لەدواى يەك) ئەمەش بەهۆى ئەوەى كە دژ بە ياساكانى فيفا بوون و هەستاون بەكرينى ياريزانى خوار تەمەنى رێگە پێدراو.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*