Home / ئسپانيا / زيزۆ بە لێدوانى ئاگرين وەلامى سزادانى يانەكەى لەلايەن فيفاوە دەداتەوە..
زەيدان

زيزۆ بە لێدوانى ئاگرين وەلامى سزادانى يانەكەى لەلايەن فيفاوە دەداتەوە..

ئەمرۆ لە كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانى راهێنەرى يانەى رياڵ مەدريدى ئسپانى زينەدين زەيدان نيگەرانى و تورەيى خۆى بەرامبەر بە برياريەكانى يەكێتى تۆپى پێى جيهانى (فيفا) ئاشكرا كرد.
رۆژنامەى سپۆرت لێدوانەكانى ئەمرۆى كۆنگرە رۆژنامەوانيەكەى زيزۆى بلاوكردوە كە دەڵێت: “تێناگەم لەم سزايەى فيفا, رياڵ مەدريد هەموو هەوڵێك دەدات بۆ ئەوەى داهاتوويەكى درەوشاوە بۆ منداڵان بنيات بنات, دەتوانم قسە لەسەر منداڵەكانى خۆم بكەم, هەموو ژيانيان لە ئسپانيا ژياون كەچى ناتوانن يارى بكەن, ئەمە كارێكى نامۆيە.
وتيشى: “ئێستا پێويستە لەسەرمان چاوەرێ بكەين, هيوادارم ئەم كێشەيە بەزووترين كات چارەسەر بكرێت, چونكە ئەمە كارێكى زۆر دزێو و بێزاركەرە, يانەكە هەموو هەوڵێك دەدات بە خێرايى كۆتايى پێبێنێت.
سەبارەت بە كاريگەرى سزاكان لەسەر يانەكە زيزۆ دەڵێت: ئەم سزايە كاريگەرى لەسەر ئێمە نابێت, ياريزانى زۆرباشم لەبەردەستە و پشتيان پێدەبەستم, پێويستە لەسەرمان بەم شێوەيە بمێنينەوە دوو ساڵ ببات يان سێ ساڵ لە يانەكە دەبين”.

لەسەر گەرانەوەى رۆناڵدۆ بۆ ياريى بەرمبەر ئۆساسۆنا, وتى: “رۆناڵدۆ دواى ٦٠ رۆژ لە پشوو دەگەرێتەوە نێو ياريگا, بەدڵنياييەوە لەبەرامبەر ئۆساسۆنا ئامادە دەبێت, چونكە ياريزانێكى گرنگ و هێرشبەرێكى پێويستە, بەردەوام پێويستم پێى دەبێت”.

زيزۆ سەبارەت بەو ياريزانانەى كە تازە لە يارى هەلبژرادەكانيان گەراونەتەوە وتى: “هەريەكە لە مارسێلۆ و جەيمس رۆدريگز و كاسيمێرۆ, هەندێك ماندوون, ئێمە لەم مانگەدا حەوت يارى ئەنجام دەدەين لە ماوەى تەنها ٢١ رۆژ بۆ ئەو مەبەستەش پێويستم بە هەموان دەبێت, هەربۆيە پشودان باشترين چارەسەرە.
لە كۆتايشدا زيدان موژدەى بە هاندەرانى يانەكەيدا و وتى: “هێرشبەرى فەرەنسى كەريم بنزيمە لە پێكانەكەى چاكبوەتەوە و سبەى شەمە لە پێكهاتەى سەرەكى دەبێت و ئامادەيە بۆ ئەو ياريە”.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*