بە پێى ژمارەكانى مێژوو بێت مانيو سەردەكەوێت بەسەر ستيزن..

سبەى ياريە بەهێزەكەى مانچستەر لە نێوان (مانچستەر يونايتد و مانچستەر سيتى) ئەنجام دەدرێت بە سەر پەرشتى دوو باشترين راهێنەر.

ياريەكە لە ياريگاى ئۆلد ترافۆرد ئەنجام دەدرێت, يەكێك دەبێت لە ياريە بەهێزەكانى ساڵ و هەروەها لوتكەى هەفتەى چوارەمى پريمەرليگيش دەبێت.

ژمارە و ئامارەكانى رووبەروو بوونەوەى مێژوويى نێوان هەردوو يانە واى دەردەخەن كە شەيتانە سورەكان بالا دەست دەبن و دەتوانن دێربى ئەم جارەش لە سودى خۆيان يەكلاى بكەنەوە, چونكە هەردوو يانە بەشێوەيەكى فەرمى ١٥٦ ياريا بەرامبەر يەك ئەنجامداوە و تێيدا مانچستەر يونايتد پشكى شێرى بەركەوتوە و توانيويەتى ٦٣ يارى براوە بێت لە بەرامبەردا مانچستەر سيتى ٤٦ يارى براوە بوە, وە ٤٧ ياريش يەكسان بوون, لە ئەو ياريانەدا مانيو توانيويەتى ٢٢٣ گۆڵ تۆمار بكات و مانسيتيش ٢١٨ گۆل, لە كۆى نازناوەكانيش شەيتانە سوورەكان لە پێشەوەنو چونكە ٦٤ نازناويان بردوەتەوە لە بەرامبەريشدا مانچستەر سيتى ١٨ نازناوى بردوەتەوە.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *