Home / جيهان / ڕێکارە یاساییەکان لە دژی پلاتەر دەگیرێتە بەر
capture-20160910-223133

ڕێکارە یاساییەکان لە دژی پلاتەر دەگیرێتە بەر

پێگەى (BBC) ئينگليزى بڵاوى كردەوە كە يەكێتى تۆپى پێى جيهان (فيفا) دەستى كردووە بەگرتنە بەرى ڕێكارە ياساييەكان دژى جۆزيف پلاتەرى سويسرى و سەرۆكى پێشوى يەكێتى تۆپى پێى جيهان و ئەو بەرپرسانەى كە دەستيان هەبووە لەبەهەدەر دانى پارەو گەندەڵى ديكە لە يەكيەتيەكەدا.
وە پێگە ئينگليزيەكە ئەوەشى ئاشكرا كردوە كە يەكێتى تۆپى پێى جيهان ليژنەيەكى دروست كردووە كە لیژنەكە تایبەتە بە قیەم و بەهاکانی فیفا، ئەو ليژنەيە هەڵدەستێ بە لێپێچینەوە لە پلاتەر بە تۆمەتی لادان لە ڕێساکانی تایبەت بە ئاکار و سلووک، بەرژەوەندیخوازیی، دیاریی گۆڕینەوە و وەرگرتنی بەرتیل و گەندەڵیی کردن.
شایەنی باسە هەمان ئەم تۆمەتانە ئاراستەی هەریەکە لە جیرۆم فاڵکەی سکرتێری گشتیی پێشووی فیفا و مارکۆس کاتنەری بەڕێوبەری داراییی فیفا کراوە.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*