Home / ئسپانيا / ڤيديۆ/ دواى سێ هەفتە ئەتلەتيكۆمەدريد يەكەم سەركەوتنى لە ليگا تۆماركرد..

ڤيديۆ/ دواى سێ هەفتە ئەتلەتيكۆمەدريد يەكەم سەركەوتنى لە ليگا تۆماركرد..

يانەى ئەتلەتيكۆمەدريد ئەمرۆ شەمە يەكەم سەركەوتنى لە وەرزى نوێى خولى ئسپانى تۆماركرد لە سەر حسابى يانەى سێڵتافيگۆى خاوەن ياريگا, ئەويش دواى ئەوەى كورانى سيمۆنى توانيان چۆرگۆڵ تۆمار بكەن.

 

گێمى يەكەمى ياريەكە بەبێ گۆڵ كۆتايى هات بەڵام گێمى دووەم هەر لە سەرەتاوە و لە دواى تەنها هەشت خولەك ئەتلەتيكۆ مەدريد شەمەندەفەرى گۆڵەكانى بەرێخست و بەكەم گۆڵى لە رێگاى ياريزان كۆكێ ريسوكسيۆن لە خولەكى ٥٣ تۆماركرد, دواتر گۆڵى دووەم و سێيەم هێرشبەرى فەرنسى ئەنتوان گريزمان لە خولەكەكانى ٧٣ و ٨١ تۆمارى كرد, دواين گۆڵى ياريەكەش لە خولەكى ٨٩ لە رێگاى ياريزانى ئەرجەنتينى ئەنخێل كۆريا تۆمار كرا.

لە يريەكەدا گريزمان ئاستێكى نايابى پێشكەش كرد و شايستەى نازناوى پياوى ياريەكە بوو چونكە گۆڵى يەكەم بە ئەسيستى گريزمان و گۆڵى دووەم و سێيەميش خۆى تۆماريكرد.

بەم ئەنجامە ئەتلەتيكۆ كۆى خاڵەكانى لە لاليگاى گەياندە پێنج خاڵ و بە شێوەيەكى كاتى سەركەوت بۆ پلەى چوارەم و چاوەروانى ياريەكانى ترى لاليگايە, وە سێڵتا فيگۆ تا ئێستا هيچ خاڵێكى نيە.

ڤيديۆ/

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

بريارە لەسەر سزاكەى رۆناڵدۆ درا و لە كلاسيكۆ بێبەش دەبێت..

ليژنەى پێداچونەوەى تايبەت بە يەكێتى تۆپى پێى ئسپانيا بريارى كۆتايى خۆى لەسەر سزاكەى رۆناڵدۆى ئەستێرەى ...