Home / ئنگليز / ڤيديۆ/ ستيزن بەردەوامە لە سەركەوتنەكانى, گوارديۆلا جارێكى تر شكستى بە مۆرينيۆ هێنا..

ڤيديۆ/ ستيزن بەردەوامە لە سەركەوتنەكانى, گوارديۆلا جارێكى تر شكستى بە مۆرينيۆ هێنا..

ئەمرۆ شەمە لوتكەى هەفتەى چوارەمى خولى نايابى ئنگليزى لە نێوان هەردوو مانچستەرەكەدا ئەنجامدرا و لە ياريەكى زۆر بەهێزدا كورانى گوارديۆلا توانيان بەردەوام بن لە سەركەوتنەكانيان بۆ چوارەم هەفتەى لەسەر يەك لە پريمەرليگ, ئەويش دواى ئەوەى بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆلێك لە ئۆڵدترافۆردى ياريگاى يانەى مانيو سەركەوتنيان بەسەر كورانى مۆرينيۆ بەدەستهێنا.

يانەى مانچستەرسيتى لە ياريەكەدا بە گۆلێكى هێرشبەرى بەلجيكى كيڤن دى برۆين پێشكەوت كاتێك لە خولەكى ١٥ توانى يەكەم گۆڵى ستيزن تۆمار بكات, ياريەكە بەردەوام بوو كورانى پيپ توانيان بە تەواوى لە كۆنترۆڵى تۆپ بكەن, جارێكى تر و لە خولەكى ٣٥ ياريزانانى مانچستەر سيتى گۆڵێكيان تۆمار كرد لە رێگاى كليچى ئيهياناچۆ, بەڵام پێش ئەوەى گێمى يەكەم كۆتايى بێت زلاتان ئيبراهيم ئۆڤيچ بەلێنەكەى خۆى هێنايە دى و توانى لەسەر يانەى پيپ گوارديۆلا گۆڵ تۆمار بكات لە خولەكى ٤٢ تارادەيەك جياوازيەكەى كەمكردەوە.

لە گێمى دووەم ئەنجامى يارى بە هەمان شێوەى گێمى يەكەم بوو, هەرچەندە هەردو يانە هەوڵى زۆريان دەدا بۆ تۆمار كردنى بەگۆڵ بەلام هيچ گۆلێك تۆمارنەكرا.

بەم ئەنجامەش مانچستەر سيتى توانى كۆى خاڵەكانى بەرز بكاتەوە بۆ ١٢ خاڵ, بەڵام مانچستەريونايتدى خاوەن ياريگا هەر بە ٩ خاڵ مايەوە و لە نێو ياريگاى خۆيدا دووچارى يەكەم شكستى وەرزى نوێى پريمەرليگ بوويەوە.

گوارديۆلا بەم بردنەوەيەى توانى كۆى بردنەوەكانى بەرامبەر جۆزيە مۆرينيۆى پرتوگالى بگەيەنێتە ٨ بردنەوە بەرامبەر سێ بردنەوە, هەروەها تا ئێستاش ٦ شەش ياريش يەكسان بوون.

ڤيديۆى گۆڵەكان:

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*