كۆستا بەنيازە وەرزى داهاتوو روو لە فەرەنسا بكات..

بريكارى كارەكانى ديێگۆ كۆستاى هێرشبەرى يانەى چێڵسى ئنگليزى (خۆرخێ مێندێر) دەستى بە گفتوگۆ كردوە لەگەل يانەى پاريس سانجێرمانى فەرەنسى سەبارەت بە پەيوەندى كردنى كۆستا بەو يانەيەوە كە دەيانەوێت تواناكانى بەدەست بهێنن.
رۆژنامەى گارديانى ئنگليزى رايگەياند هێرشبەرە ئسپانيەكە بوە تە هۆى تێرامان دواى ئەوەى لەم وەرزەدا ئاستى زۆر دابەزى ئەمەش بەهۆى ئەو پێكانانەى دووچارى كۆستا بويەوە.
يانە پاريسيەكە دەيەوێت كۆستا بۆ جێگرتنەوەى زلاتان و كاڤانى دەستنيشان بكات بەهۆى ئەوەى ئەو دوو ياريزانە بەنيازن لە كۆتايى ئەم وەرزە يانەكەيان بەحێبهێڵن و روو لە يانەيەكى تر بكەن.
شايانى باسە كۆستا دووچارى سزاى راگرتن بوويەوە بۆ يەك يارى ئەويش دواى ئەوەى هێرشى كردە سەر ياريزان (گاريس بارى) ياريزانى هێڵى ناوەراستى يانەى ئيڤەرتۆنى ئنگليز, لە يارى نێوان هەردوو يانە لە جامى يەكێتى ئنگلتەرا.

نيشاندانى زياتر

كۆمێنتت چيە..؟

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.