Home / ئسپانيا / ڤيديۆ/ رياڵ مەدريد بەردەوامە لە سەركەوتن, رۆناڵدۆ لەيەكەم يارى وەرزى نوێ گۆڵى تۆماركرد

ڤيديۆ/ رياڵ مەدريد بەردەوامە لە سەركەوتن, رۆناڵدۆ لەيەكەم يارى وەرزى نوێ گۆڵى تۆماركرد

ئێوارەى ئەمرۆ شەمە لە هەفتەى سێيەمى خولى پلەيەكى ئسپانى يانەى رياڵ مەدريد بەسەركردايەتى زيزۆ لە نێو ياريگا و هاندەرانى خۆى توانى بە پێنج گۆڵ لە يانەى ئۆساسۆنا بباتەوە و بەردەوامى بە سەركەوتنەكانى بدات.

دواى نزيكەى دوو مانگ لە دابرانى لە ياريگاكان ئەمرۆ رۆناڵدۆ توانى يەكەم گۆڵ لە وەرزى نوێى لاليگا تۆمار بكات, رۆناڵدۆ دواى ئەوەى لە يارى كۆتايى جامى وڵاتانى ئەوروپا بەرامبەر بە هەلبژاردەى فەرەنسا دووچارى پێكان هات و لە گێمى يەكەم ياريگاى بەجێهێشت تا ئەمرۆ لە ياريگاكان دوور كەوتوەتەوە, بەلام بە گەرانەوەى لە يەكەم يارى يەكەم گۆڵى تۆماركرد بەرامبەر بە يانەى ئۆساسۆنا.

لە ياريەكەدا و لە گێمى يەكەم كورانى زينەدين زيدانى فەرەنسى بەباشى پلانەكانى راهێنەريان جێبەجێكرد و توانيان لە خولەكى ٦شەشى ياريەكەدا گۆڵى پێشكەوتن و يەكەم تۆمار بكەن لە رێگاى هێرشبەرى يانەكە كريستيانۆ رۆناڵدۆ بە ئەسيستێكى يەكلاكەرەوەى گاريس بەيڵى وێڵزى.

گوڵى دووەم و سێيەمى يانە مەلەكيەكە هەر لە گێمى يەكەمدا تۆمار كرا لە خولەكەكانى ٤١ و ٤٥+١ لە رێگاى ياريزانان دانيليۆى بەرازيلى و سێرجيۆ رامۆسى ئسپانى.

لە گێمى يەكەمدا ياريزانانى رياڵ فشارەكانيان بۆ سەر تۆرى گۆڵى ئۆساسۆنا زياتر كرد و توانيان سەر ئەنجام لە خولەكى ٥٥ گۆڵى چوارەم بە پاسێكى تۆنى كرووس لە رێگاى كليپەر پيى تۆمار كبكەن, گۆڵى كۆتايى يانەى رياڵ مەدريد لە خولەكى ٦٢ لۆكا مۆدريچ بە ئەسيستى مۆراتا تۆماريكرد.

هەر لە گێمى دووەمدا و دواى پێنج گۆلى يەك لەدواى يەكى يانەى رياڵ مەدريد ياريزانانى ئۆساسۆنا فشاريان خستە سەر تۆرى گۆڵى خاوەن ياريگا كە رەنگە ئەمە بەهۆى ئەو ئاستە لاوازەى خاوەن ياريگا بێت كە لە دواى خولەكى ٦٢ پێشكەشيان كرد, هەربۆيە ياريزانانى ئۆساسۆنا توانيان دوو گۆڵ لە خولەكەكانى ٦٤ و ٧٨ لە رێگاى ياريزانان (ئۆروێل رێرا و دافيد گارسيا) ئەمە جگە لەوەى رۆبێرتۆ تۆرێس لە خولەكى ٧٣ نەيتوانى بە لێدانى سزا گۆڵ تۆمار بكات.

سەر ئەنجام ياريەكە بە (٢-٥) لە سودى رياڵ مەدريد كۆتايى هات, بەم شێوەيەش رياڵ كۆى خاڵەكانى بەرزكردەوە بۆ نۆخاڵ و لە پێشەنگى ريزبەنديدايە و يانەى ئۆساسۆنا بە تەنها خاڵێكەوە دابەزى بۆ ريزبەندى ١٧ يەمى يانەكانى ئسپانيا.

ڤيديۆ/

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*