Home / جيهان / بە وێنە // ليڤەرپول پاڵەوانى وەزرى ڕابردووى پريمەرليگى بەدەستى بەتاڵ ناردەوە
thumb_27071_default_news_size_5

بە وێنە // ليڤەرپول پاڵەوانى وەزرى ڕابردووى پريمەرليگى بەدەستى بەتاڵ ناردەوە

هەفتەى چوارەمى پريمەر ليگ ياريگاى ئانفێلدى تايبەت بەيانەى ليڤەر پول يەكێكى تر لە ياريە بەهێزەكانى ئەمڕۆى پريمەرليگى لە خۆ گرد كە تيايدا كوڕانى يورگن كلۆپ توانيان بەسەر ليستەر ستى پاڵەوانى وەرزى ڕابردووى پريمەرليگدا سەركەوتن بەدەست بێنن و سێ خاڵى گرنگى تر بخەنە هەگبەكەيانەوە.

تايمى يەكەم خاوەن ياريگا باڵادەست بوونو توانيان دوو گۆڵى يەك لە دواى يەك لە ڕێگەى ياريزان فێرمينۆ و سانيەوە تۆمار بكەن ،بەڵام لە خولەكى ٣٨دا بەهەڵەى بەرگريكارێكى ليڤەر پول جێمى ڤاردى جياوازيەكەى كەم كردەوەو ئەو تايمە بەو ئەنجامە بەكۆتا هات.

تايمى دووەم ليستەر بەبەهێزى دەستى پێكرد بەئامانجى يەكسان كردنەوەى ئەنجامەكە بەڵام ئادەم لالانا لە خولەكى ٥٧ دا هێندەى تر ئەركى يانەى ميوانى قورس كردەوە، پاش ئەم گۆڵەش جارێكى فێرمينۆ خۆى گەياندە سەر گۆڵى ليستەر و توانى گۆڵى چوارەم و دڵنيايى بۆ يانەكەى تۆمار بكات و ياريەكەش بەئەنجامى ٤ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لەبەرژەوەندى ليڤەر پول بەكۆتا هات و كۆى خاڵەكانيان لە چوار ياريدە گەياندە ٧ خاڵ و پلەى پێنجەمى ڕيزبەنديان گرت هەرچى يانەى ليستەر ستيشە بە كۆكردنەوەى ٤ خاڵ پلەى پازدەيەمى ڕيزبەندى پريمەر ليگيان گرتووە.

1 601891760 sturridge-heel thumb_27065_default_news_size_5 thumb_27067_default_news_size_5 thumb_27071_default_news_size_5 thumb_27075_default_news_size_5 thumb_27079_default_news_size_5 thumb_27082_default_news_size_5 thumb_27083_default_news_size_5 thumb_27085_default_news_size_5 thumb_27087_default_news_size_5 thumb_27088_default_news_size_5 thumb_27091_default_news_size_5 thumb_27092_default_news_size_5 thumb_27093_default_news_size_5

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*