Home / ئسپانيا / كلاسيكۆ خاڵى بەهێز و لاواز و كليلى سەركەوتن..

كلاسيكۆ خاڵى بەهێز و لاواز و كليلى سەركەوتن..

ئەمرۆ هاندەران و عاشقانى هەردوو يانەى بارشەلۆنە و ريال مەدريد لە هەموو جيهان بە تامەزۆرييەوە چاوەروانى يارى كلاسيكۆى ئسپانيا دەكەن بە ئاواتەوەن بۆ زانينى چۆنيەتى بەرێوەچوونى ياريەكە و رووداوەكانى.
ياريەكەى نێوان هەردوو يانە زەبەلاحەكەى جيهان لە ميانى هەفتەى ٣١ى خولى پلەيەكى ئسپانيا دەبێت كە كاتژمێر ٩:٣٠ شە و بە كاتى هەرێمى كوردستان بەرێوە دەچێت.
هەرچەندە بارشەلۆنە تارادەيەك خولى ئسپانى لە سودى خۆى يەكلايى كردوەتەوە و بە ٧٦ خال لە پێشەنگى خولەكە و بە ١٠ خاڵ لە پێش ريال مەدريدەوە دێت كە خاوەنى ٦٦خالە, بەلام ئەم ياريە مێژووييە تام و چێژى تايبەتى خۆى هەيە و ئەنجامەكەى بۆ هەموولايەك گرنگە.
راپۆرتێكى كوردسپۆرت لە سەر خالى بەهێز و لاوازى هەردوو يانە بەم شێوەيەى خوارەوەيە:-
– خاڵى بەهێزى بارشەلۆنە:
١- يانەى بارشەلۆنە زۆر بەئارامى ئەم ياريە ئەنجام دەدات, لە چاو ياريەكانى ترى كە بە گروتينەوە يارى دەكرد ئەويش بەهۆى ئەوەى بە رێژەيەكى زۆر لە پێش دووەم و سێيەمى خولەكەوەيە.
٢- بەدلنياييەوە يەكێكى تر لە خاڵە بەهێزەكانى بارشەلۆنە بوونى (ئچم ئێس ئێن)ە بەتايبەتى دواى ئەوەى ئەم سيانەيە گەشتوون بە رێژەيەكى زۆر بەرزى هاورێيەتى و لێكتێگەيشتن, رێژەى كەمى گۆڵە تاكەكەسيەكانيان دەليلە لەسەر ئەوە.
٣- يەكێكى تر لە بەهێزى بارشەلۆنە بوونى دوو ياريزانى خێرايى وەكوو (ئەلڤێس و ئەلبا)يە لە لاكانەوە, ئەم دووياريزانە زياتر وەك دوو هێرشبەرى لاكان يارى دەكەن بۆ پێشەوە هەروەها دڵنيايى تەواوى ريزەكانى دواوەيش دەكەن.
٤- ياريزانەكانى ناوەراستى بارشەلۆنە ئەوەندە بەهێزن كە ئارەزووى هەر راهێنەرێكە كە وەها ياريزانێكى هەبێت, ئنێستا كە بە سەركردە دادەنرێت, ياريزانێكە هاوكارى ريزى پێشەوە دەكات, راكيتيچ يارمەتى لاكان دەدات و كەموكوريەكانيان كەم دەكاتەوە زۆر جاريش بە لێدانى كوشندە ياريمەتى هێرشبەرەكان دەدات, هەروەها بۆسكێس كە (سەمامى ئەمان) ناو دەبرێت بۆ يانەكە هەموو گرفتەكانى ياريزانان چارەسەر دەكات و هێرشەكانى هێرشبەران هەڵدەوەشنێتەوە.
خاڵە لاوازەكان..
١- هەرجارێك و زۆرجاريش كە يانەيەك لەگەل بارشەلۆنە ياريدەكات پشت بە هێرشى هەلگەراوە دەبەستێت و بەو هۆيەشەوە دەتوانێت گۆڵ تۆمار بكات ئەمەش ماناى ئەوە ناگەيەنێت كە بارشەلۆنە هێڵى بەرگريەكەى لاوازە, بەڵكوو بەهۆى ئەوەيە كە بە شێوەى هێرشبردن يارى دەكات و بۆشايى لە دواى خۆى بەجێدەهێڵێت.
٢- هەرچەندە بارشەلۆنە گۆڵى زۆر تۆماردەكات, بەڵام هێرشبەرەكانى زۆرترين گۆل لەدەست دەدات, بەتايبەتى لويس سوارێز جارى واهەيە لە هەلێكى ئەستەم گۆڵ تۆمار دەكات بەلام لە هەلێكى ئاسان ناتوانێت گۆڵ تۆمار بكات.
رياڵ مەدريد
خاڵى بەهێزى
١- لە ئێستادا ناڤاس باشترين و كاريزما ترين ياريزانى شاهانەيە, چونكە گۆڵپارێزە كۆستاريكيەكە لەسەرەتاى وەرزەوە ئاستێكى بەرز پێشكەش دەكات.
٢- رياڵ مەدريد لە توانايدايە بارشەلۆنە هەراسان بكات, بەتايبەت يانەيەكە كە دەتوانێت بە شێوەى هێرشى هەڵگەراوە بەرامبەر بارشەلۆنە يارى بكات, ئەويش بەهۆى بوونى دوو خێراترين ياريزانى وەك (رۆناڵدۆ و بەيل) لەلاكانەوە.
٣- لەو كاتەوەى زيندان برياريداوە گرنگى بە ياريزانى بەرايلى (كاسميرۆ) بدات لە هێڵى ناوەراست ئاستى رياڵ مەدريد زۆر باشتر بوە, بەتايبەت لەو كاتانەى كە كاسيمێرۆ بەرەو بەرگرى يارى دەكات و كروسى ئەلمانى لە ناوەراست هەروەها مۆدريچ بەرەو پێشەوە.
خالى لاوازى
١- زۆر ياريزانى شاهانە هەيە كە لە ئاستى زۆرباشدا نين وەكوو (ئيسكۆ و حامس رۆدريگز) ئەمەش لە كاتێكدايە ئەم دوو ياريزانە هيچ ئاستێكى باشيان پيشان نەداوە و ئەنجاميان نەبوە.
٢- يانەى بارشەلۆنە دەناڵێنێت كاتێك يانەى بەرامبەرى زۆر تۆپ لاى خۆى بهێڵێتەوە و ئەمەش وا لە ياريزانەكان دەكات هەولى زياتر بدەن و تاقەيەكى زۆر بەفيرۆ بدەن, كە ئەمەش كاريگەرى لەسەر ئاستى ياريزانەكان هەيە….
لەگەڵتان دەبين بۆ ئەوەى ببينين سبەينێ كورانى زيزۆ دەتوانن سەركەوتنەكانى ئنريكى رابگرن

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

لێدوانى بنزيمە دواى نوێكردنەوەى گرێبەستەكەى لەگەڵ رياڵ مەدريد

كەريم بنزيمەى بەرەگەز فەرەنسى دڵخۆشە كە لە ريزى باشترين يانەى جيهان يارى دەكات ئەويش دواى ...